٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دزی، رفاندن و تاڵانكردنی كوردان لە خورماتوو درێژه‌ی هه‌یه‌

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-  بڕیارە ھێزێكی تایبەت بۆ شارۆچكەی خانەقین لە نێوان پێكھاتەكانی شارەكە دروست بكرێت و، بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌ دەڵێ، دامەزراندنی پێكھاتەكان بە حزبی كراوە و خزمەت بە پڕۆسەی ئاساییكردنەوەی رەوشی ناوچەكە ناكات.

رۆژانی رابردوو، حەیدەر عەبادی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی عێراق، بڕیاری دامەزراندنی ٤٥٠ كەسی لە قەزای خورماتوو دەركرد كە ھێزێكی سەر بە بەرپەرچدانەوەی خێرا دەبن بۆ پاراستنی رەوشی ناوچەكە.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ پارتی پێشوازی لە بڕیاری پێكھێنانی ھێزی ھاوبەش دەكات بۆ قەزای خورماتوو، چونكە سیاسه‌تی پارته‌كه‌یان دژی دەستەڵاتی خۆسەپێنی و تاكلایەنە و داگیركارییه‌، به‌ڵام ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەشڵێت "بەداخەوە دامەزراندنی ٤٥٠ كەس بە هاوبەشی لە نێوان نەتەوەكاندا نییە، بەڵكوو كراوەتە پشكپشكێنە لە نێوان چەند لایەنێكی سیاسیی عەرەب و كورد و توركماندا، ئەوەش كاریگەریی خراپی لەسەر پێكھێنانی ھێزی ھاوبەش دەبێت و وەك پارتی رەتی دەكەینەوە".

لە دوای رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر و بە ھۆی دڕەندەیی ھێزە عێراقییەكان و قەتڵوعامكردنی كورد لە خورماتوو، كوردانی دانیشتووی خورماتوو قەزاكەیان بەرەو ھەرێمی كوردستان بەجێ ھێشت و ئاوارە و دەربەدەر بوون.
ئەرسەلان عەلی نایشارێته‌وه‌ كه‌ رەوشەكە به‌راورد به‌ پار باشترە، بەڵام جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئەو دزی و تاڵانی و فەرھوودەی لە سەردەمی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر پەیدا بوو، ھێشتا بەردەوامە و بەشێكی ئاوارە كوردەكان ئامادە نین بەبێ گەرەنتی بگەڕێنەوە خورماتوو، چونكە لە پاشەڕۆژی خۆیان دەترسن.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار