رێگای نێوان هه‌ولێر- كه‌ركووك كرایه‌وه

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19-8-2018 به‌فه‌رمی رێگای نێوان هه‌ولێر- كه‌ركووك كرایه‌وه و یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلیش له شاری هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و شاری كه‌ركووك به‌رێكه‌وت.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاندی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "رێگای نێوان هه‌ولێر- كه‌ركووك به‌فه‌رمی كرایه‌وه و 25ی ئه‌م مانگه‌ش رێگاكه به رووی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ته‌نیا پۆلیس ده‌توانێت بازگه‌كان به‌رێوه ببات و له رۆژانی داهاتووشدا ته‌واوی بازگه‌كان ده‌كرێنه‌وه.




