وەزارەتی دارایی و ئابووری: ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی داھاتووش مووچە دابەشدەکرێت

ھەولێر-KDP.info- سەرەڕای ئەوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە پشووی فەرمییە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووری و بانکەکان دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن و بەردەوامن لە دابەشکردنی مووچە بەسەر فەرمانبەراندا.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوەو تێدا ھاتووە، "مووچەخۆران ئاگادار دەکەینەوە سەرەڕای ئەوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ١٨-١٩ی ٨ی ٢٠١٨ کراوەتە پشووی فەرمیی، بەڵام بانکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەوامیی ئاسایی خۆیان دەکەن بۆئەوەی سەرجەم مووچه خۆران بۆ جەژنی پیرۆزی قوربان مووچە وەربگرن".




