چاودێران: پێگەی دیپلۆماسیی هەرێم لەگەشەدایە
__2018_08_15_h16m2s3__ER.jpg)
سلێمانی-KDP.info- هه‌رێمی كوردستان له پێوه‌ندیی دیپلۆماسیدا توانیوییه‌تی هه‌نگاوی گه‌وره بنێت كه زۆرێك له وڵاتانی جیهانی زیاتر له پێگه‌ی هه‌رێمێك پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره پێ داوه، سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی ده‌ڵێ، پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی كوردستان لەگەشەکردندایە.
په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌و گه‌مارۆ دیپلۆماسی و ئابوورییه‌ی خرایه سه‌ر كوردستان پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، ئێستا به هه‌وڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی کوردستان و ستافه‌كه‌ی توانراوە گه‌مارۆكان بشكێندرێن و جارێكی دیكه پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه په‌ره‌ی پێ بدرێته‌وه."
هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندین وڵاتی ناوچه‌كه و جیهاندا نوێنه‌رایه‌تی كردووه‌ته‌وه، زیاتر له 27 وڵاتیش نوێنه‌رایه‌تی و كونسووڵخانەیان له هه‌ولێری پایته‌خت كردووه‌ته‌وه. مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی ده‌ڵێ: "هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی په‌ره‌دان به پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه، پێوییسته پێداچوونه‌وه به پێوه‌ندییه‌كانیدا بكاته‌وه و له كوێ گرفت له نوێنه‌رایه‌تێكیدا هه‌بوو ئه‌وه كار بكرێت بۆ چاکكردنی، چونكه ده‌شبینین، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌شێكی وڵاتانی ئه‌وروپا زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی به خۆیه‌وه بینیوه."
پێوه‌ست به هه‌مان بابه‌ت، میران حوسێن، پسپۆڕی پەیوەندییە نیودەوڵەتییەکان و جیوپۆلیتیک، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه پێگه‌ی تایبه‌تی و به‌هێزی خۆی هه‌یه و ده‌وڵه‌مه‌ندیشە به نه‌وت و گاز و ئەمەش وای كردووه وڵاتان خۆیان كار بكه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردستان".
هه‌رێمی كوردستان ئێستا به‌رده‌وام پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌به‌ره‌وپێشچوندایه. میران حوسێن ئاماژه به‌وه ده‌كات: "ده‌بینین ئێستا وڵاتانی زلهێزی وه‌ك ڕووسیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و چه‌ندین وڵاتی دیكه په‌ره به پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌ده‌ن. بۆ نموونه، كۆمپانیای ڕووسنه‌فتی ڕووسیا له بواری نه‌وت و گازدا ڕێكکه‌وتنی گه‌وره‌ی ئابووریی له‌گه‌ڵ كوردستان بۆ 20 ساڵ مۆر كردووه، ده‌یان كۆمپانیای گه‌وره‌ی ئه‌وروپاییش ئێستا له كوردستانن".
هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه، ئه‌و پسپۆڕەی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان ده‌ڵێ: "هه‌ڵكه‌توویی كوردستان له ناوچه‌كەدا وای كردووه هه‌رێمه‌كه به‌هێز بێت و وڵاتانیش زیاتر بەرەو ڕووی هەرێم دێن، لە داهاتووشدا زیاتر ئەم پێوەندییە دیپلۆماسییەی هەرێم دەرگا بۆ کۆمپانیاکانی وڵاتان دەکاتەوە کە بێنە هەرێم."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




