په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موارى په‌یڕه‌وی ناوخۆی ده‌رچوواند
__2018_08_15_h15m24s53__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- به پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره ٢ی ساڵی ٢٠١٧، یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٥/٨/٢٠١٨، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانی ده‌رچوواند.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به ئیمزای دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، به ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌و، هه‌موارى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانى ده‌رچوواند.
هه‌موارى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ژماره (٨)ى ئاساییی ڕۆژی ١٧/٧/٢٠١٨، دوای ئه‌نجامدانی ڕێكاره یاساییه‌كانى و گفتوگۆكردنی له لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه له چه‌ندین دانیشتن‌دا و بە ده‌نگدان له‌سه‌رى په‌سند كرا.
به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوونی لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆی كرد بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و ڕایگه‌یاند: "ئه‌مه ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێك بۆ ئه‌وه‌ی باشتر كاره‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه بچن". هه‌روه‌ها سوپاسی یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ی كرد بۆ درافت و پێشنیازه‌كانیان.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له لیژنه‌كه ڕایگه‌یاند: "هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان و خزمه‌تێكی گه‌وره به كارى په‌رله‌مان ده‌كات له داهاتوودا و ده‌بێته جێگه‌ی متمانه‌ى زیاتری خه‌ڵكی كوردستان".




