نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له میرى كوێت ده‌كات

هەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوشكیانه‌وه، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خاوه‌نشكۆ میرى كوێت شێخ صباح الاحمد الجابر الصباح كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
خاوه‌نشكۆ میرى ده‌وڵه‌تى كوێت
به‌ڕێز شێخ صباح الاحمد الجابر الصباح
سڵاوى خواتان لێ بێت،
به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دواییى خوشكى خوالێخۆشبووتانم پێگه‌یشت. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه له دڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆتان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و حكوومه‌ت و گه‌لى كوێت ده‌كه‌ین.
له یه‌زدانى مه‌زن داواكارین ئه‌مه دوایین ناخۆشیتان بێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات، دڵنه‌وایى و سه‌بووریش به ئێوه ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
14/8/2018




