د.كه‌مال كه‌ركووكی بوو به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك-گه‌رمیان

هه‌ولێر-KDP.info- د.كه‌مال كه‌ركووكی بەر‌پرسی پێشووی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك له شوێنی سه‌ڵاح ده‌لۆ، پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك_گه‌رمیانی پێ سپێدردرا.
پارتی دیموكراتی كوردستان ماوه‌ی مانگێك ده‌بێت گۆڕانكاری له هەندێک لە پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی و كه‌ركووك و مووسڵ ده‌ست پێكردووە، لە گۆڕنکارییەکان عه‌لی خه‌لیل بێكاری به‌رپرسارەتیی لقی 14ی مووسڵی پێ سپێردرا، هەروەها نووری حه‌مه‌علی کە ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانە، به‌رپرسارەتیی میحوه‌ری پردێ_كه‌ركووكی پێ سثێردرا کە پێشتر د. کەمال کەرکووکی بوو. عارف ته‌یفووریش له شوێنی شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی بوو بە سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی_هه‌ڵه‌بجه، هاوکات هیوا قادر گەیلانی لە شوێنی نەجات حەسەن کرا بە بەر‌پرسی لقی ١١ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشەممە و لە مەراسیمێکدا کە هەریەک لە ڕێبوار یەڵدا و مەسعوود ساڵەیی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئامادەی بوون، گۆڕانكارییەکەی یەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیان بەڕێوە برا، کە د.كه‌مال كه‌ركووكی له شوێنی سه‌ڵاح ده‌لۆ كرا به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك_گه‌رمیان.
فایزه كۆیی




