٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نووری حەمە عەلی کرایە بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- نووری حەمە عەلی لە جێی کەمال کەرکووکی کرایە بەرپرسی میحوەری ٥ی هێزەکانی پێشمەرگە لە رۆژئاوای کەرکووک.
 
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک فەرماندە و پێشمەرگەکانی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک، کەمال کەرکووکی پۆستی بەرپرسیارێتی میحوەرەکەی رادەستی نووری حەمە عەلی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
 
بە پێی زانیارییەکانیش کەمال کەرکووکی وەک بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی-کەرکووک دەس بەکار دەبێت.
 
شایانی باسە میحوەری رۆژئاوای کەرکووک بایەخێکی تایبەتی خۆی هەیە و لە میانەی چوار ساڵ شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش ئەو میحوەرە یەکێ بووە لە میحوەراکانی دیکەی هێزەکانی پێشمەرگە، کە لایەن تیرۆریستانەوە هێرشی توندی کراوەتە سەر و لە لایەن پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانەوە تێکشکێندراون.
 

هەواڵی پەیوەندیدار