٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەسام عەلی: لەم هەڵبژاردنەدا دەنگی حەقیقیی پارتی لە ھەڵەبجە بەدەست دێنینەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەڵەبجە-KDP.info-  پارتی خۆی بۆ پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادە دەکات و بەرپرسی لقی ھەڵەبجەش دەڵێ، دەنگی ھەڵبژاردنی ڕابردوو دەنگی حەقیقیی پارتی نەبوو لە سنووری ھەڵەبجە و لە ٣٠ی ئەیلوولدا سەرکەوتنی گەورە تۆمار دەکەین.

پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارە ١٨٣ بەشداری لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و وەک بەرپرسانی پارتی دەڵێن، چاوەڕێی سەرکەوتنی گەورە و زۆرترین کۆرسیی پەرلەمان دەکەن. بەسام عەلی، بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی لە ھەڵەبجە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەموو توانایەکی خۆمان دەخەینە گەڕ لە سنووری لقی ١٢ و پارێزگای ھەڵەبجە بۆ ئەوەی بە گڕوتینێکی زۆرەوە بچینە نێو بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، چونکە ئاشکرایە ھەڵبژادنی ئەم جارە جیاوازە و دوای نزیکەی پێنج ساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، بێگومان لەو ماوەیەدا گۆڕانکاری زۆر ڕووی داوە، لەبەر ئەوەش لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان، پارتی ئامادەکاریی کردووە و بانگەشەی ئەم جارە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی بەڕێوە دەچێت."

پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبژاردنی مانگی ئایاری ڕابردوودا چەندین سکاڵای لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن تۆمار کرد، بەوەی کە دەنگی پارتی لە سنووری ھەردوو پارێزگاکە دەستکاری کراوە. لەو بارەیەوە بەسام عەلی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئێمە دڵنیاین دەنگەکانی ئەم جارەی پارتی لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە وەک دەنگەکانی ھەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراق نابێت، چونکە ئاشکرایە دەنگی ھەڵبژاردنی ڕابردوو دەنگی حەقیقیی پارتی نەبوو لە ھەڵەبجە، ئەم جارە سەرکەوتنی گەورە تۆمار دەکەین لە سنورەکە و دەنگی حەقیقیی خۆمان بەدەست دێنینەوە."

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار