"له سنووری ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك حەشد دەستی بە ناونووسین کردووە"
__2018_08_12_h15m59s32__ER.jpg)
کەرکووک-KDP.info- به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی له‌یلانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركووك حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی كردووه به فراوانكردنی هێزه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی نووسیوه بۆ ناو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی ده‌كرێت مه‌ترسییه‌كی گه‌روه‌یه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
برووسك ته‌حسین شاوێس, به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی له‌یلانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی له‌یلان و خوارووی كه‌ركووك ده‌ستیان كردووه به ناونووسینی خه‌ڵكی عه‌ره‌ب و توركمان بۆ ناو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش به سه‌رپه‌رشتیی شورته‌ی ئیتیحادی ده‌كرێت و دوای مه‌شق و ڕاهێنان له سنووری ئه‌و ناوچانه به‌رپرسیاریه‌تییان پێ ده‌درێت".
برووسك ته‌حسین شاوێس ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "جگه له‌وه‌ی ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌منییه‌تی ناوچه‌كەش دروست ده‌كات, چونكه حه‌شد كۆنترۆڵی له سه‌رچاوه‌یه‌كی دیار و باڵاوه نییه، زۆر گرووپ و فره‌مه‌رجه‌عن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ئارامی له ناوچه‌كه نه‌هێڵێت."
برووسك ته‌حسین شاوێس ده‌شڵێت: "ناكرێت به هه‌ر بیانوویەك بێت ئارامیی ئه‌و ناوچانه بخرێته مه‌ترسییه‌وه, چونكه دواجار دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌س نابێت, ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بێكارییه‌كی زۆر و نه‌بوونی هه‌لی كار له‌و ناوچانه پاڵی به گه‌نجانه‌وه ناوه تا په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حه‌شده‌وه بكه‌ن."
ڕاژیار هه‌ورامی




