٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی، ڕەزامەندیی دەربڕیوە بۆ دامەزراندنی كارمەندانی تەندروستی

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ئاشكرای كرد، سەدان كارمەندی تەندروستی چەند ساڵێكە بە شێوەی خۆبەخش و بە بێ ھیچ سوودێكی ماددی لە ناوەندەكانی تەندروستی كار دەكەن. وەزیری تەندروستییش دەڵێ، نێچیرڤان بارزانی رەزامەندیی زارەكیی بۆ دامەزراندنیان دەربڕیوە.

ھادی فەریق، گوتەبێژی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لەگەڵ قەیرانی داراییدا، دامەزراندنی فەرمانبەران راگیرا، بەڵام بۆ ھاوكاریی حكوومەت و پەكنەكەوتنی كەرتی تەندروستی، ژمارەیەكی بەرچاو كارمەندی تەندروستی بە شێوەی خۆبەخش لە ناوەندەكانی تەندروستی كار دەكەن، ئەو كارمەندانەی خۆبەخشن بە ھیچ شێوەیەك لە ھیچ ماف و ئیمتیازاتێكی ماددی سوودمەند نین، ئەمە لە كاتێكدایە خۆبەخشەكان وەك فەرمانبەری ئاسایی پابەندی دەوامم و خزمەتكردنن".

فەریق ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "ژمارەی كارمەندانی خۆبەخش نزیكەی سێ ھەزار كارمەندە و لە ھەموو ناوچەكانی ھەرێمی كوردستانن، بەپێی ئەو گرێبەستەی نێوان حكوومەت و كارمەندان، ئەگەر حكوومەت فەرمانی دامەزراندنی دەركرد، ئەولەوییەت بۆ ئەو خۆبەخشانە دەبێت و دامەزراندنیشیان ھەنگاوێكی باشە بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە نەبوونی فەرمانبەر پەیدا بووە".

لای خۆشیەوە، دكتۆر رێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "پڕۆژەیەكمان بۆ دامەزراندنی ئەو كارمەندانەی تەندروستی كە بە شێوەی خۆ بەخش كار دەكەن، داوەتە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، نێچیرڤان بارزانی رەزامەندیی زارەكیی دەربڕیوە بۆ دامەزراندنی ئەو كارمەندانە بە شێوەی گرێبەست، ئەوەش ھەنگاوێكی باش و گرینگە بۆ بەردەوامیی خزمەتی ئەو كارمەندانەی تەندروستی كە لە ناوەندەكانی تەندروستیدا خۆبەخشن".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار