٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەشدی شەعبی لە شنگال کشایەوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info- بەرپرسی ئاسایشی شنگال ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی لە شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری شنگال کشایەوە.

قاسم سمۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "حەشدی شەعبی بە هەموو هێزەکانییەوە لە ناوچەکانی نێوان سنووری عێراق و سووریا و سەنتەری شنگال کشانەوە و ئەوانەی ماون تەنیا هەندێک حەشدی ئێزدین، ئەوانیش خەڵکی ناوچەکەن و ناتوانن بچنە هیچ جێگاییەک، ئاگەرنا ئەوانەی دیکە هەموویان ڕۆیشتن."

قاسم سمۆ گوتیشی: "کشانەوەی هێزەکە پێوەندیی بە فەرمانی هێزەکانی عێراق و خودی حەیدەر عەبادی هەیە و ڕۆیشتنە ئەو ناوچانەی هەڕەشەی ‌داعشیان لەسەر هەیە."

ماوەیەکە حەشدی شەعبی لە شنگال چەندین پێشلکاری بەرانبەر خەڵک دەکات و حکوومەتی هەرێم دەیویست ئەو هێزە لە شنگال نەمێنێت و ئیدارەی هاوبەش لە شنگال هەبێت، بەڵام ئەوان خۆیان سەپاندبوو بەسەر شنگالدا.

شنگال خۆی ناوچەیەکی سنوورییە لە نێوان عێراق و سووریادا، دوای نەمانی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچەیە چەندین خرووقات لەو ناوچەیە دروست بوون.

کــاروان بـــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار