٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن: فۆڕم پڕکردنەوە دەستی پێكرد.. ٤٢ ھەزار کەس دادەمەزرێن

سەرچاوە: KDP.info
 
 
ھەولێر-KDP.info- بڕیاردەری ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە فۆڕم پڕکردنەوە بۆ دامەزراندنی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان دەستپێدەکات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممەوە ٨ی٨ی ٢٠١٨ فۆڕم پڕکردنەوە لە رێگەی ئۆنلاین ‌و لینکی تایبەتی کۆمیسیۆنەوە کە لە رێگەی ماڵپەڕی کۆمیسیۆن دادەنرێت دەستپێدەکات، ماوەی فۆڕم پڕکردنەوە تاوەکو ١٧ی٨ی٢٠١٨ بەردەوام دەبێت ئەو کەسانەی دادەمەزرێن لە رۆژی ھەڵبژاردندا سەرپەرشتی پڕۆسەی دەنگدان دەکەن.
 
ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە ئەمڕۆوە فۆڕم پڕکردنەوە بۆ دامەزراندنی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان دەستپێدەکات ‌و نزیکەی ٤٢ ھەزار کەس دادەمەزرێن و زۆرترینی لە ھەولێر دەبێت."
 
وا بڕیارە، رۆژی ٣٠ی٩ی٢٠١٨، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو ھەڵبژاردنەش ٣١ قەوارەو ھاوپەیمانی پەسەند کراون ‌و ئەو قەوارە ‌و ھاوپەیمانێتیانەش ٧٠٩ کاندیدیان ھەیە ‌و ھەریەک لە پێکھاتەکانی تورکمان ‌و مەسیحی ‌و ئەرمەنیش ٦٤ کاندیدیان ھەیە.
 
فایزە کۆیی
 

هەواڵی پەیوەندیدار