٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەڵدرم: پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، پێویستی بە چاودێریی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆك-KDP.info- سیاسەتوانێكی باكووری كوردستان باوەڕی وایە، ئێستا پرۆسەی ئاشتی لە توركیا پێویستی بە لایەنی سێیەمە و دەبێت جارێكی تر ئەم پرۆسەیە سەرلەنوێ دەست پێبكات. دەشڵێ، پرۆسەكە پێویستی بە چاودێریی سەرۆك بارزانی هەیە.

ماوەیەكە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا وەستێندراوە ئاكەپە و هەدەپە هەردووكیان یەكتر تۆمەتبار دەكەن بە وەستاندنی پرۆسەی ئاشتی. لەو بارەیەیشەوە، كادری یەڵدرم، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی توركیا لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی گەلان ''HDP''، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، دەبێ جارێكی تر پرۆسەی ئاشتی لە توركیا دەستپێ بكات، چونكە ئێستا ئەو پرۆسەیە نەماوە و هەموو لایەك دەبێت چاودێریی چەند خاڵێك بكەن بۆ پرۆسەكە.

ئەو دەشڵێ: "ئاكەپە و هەدەپە هەردووكیان یەكترییان تۆمەتبار دەكرد بە خۆلادان لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، بەڵام لە ڕاستیدا ناكرێت ئەم پرۆسەیە بە وەستێندراوی بمێنێت و دەبێ دەست پێبكات و پەرەی پێ بدرێت، چونكە نەمانی پرۆسەی ئاشتی، زیانی هەبووە".

لەبارەی گەرەنتیی بەردەوامیی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، یەڵدرم گوتی: "ئەم پرۆسەیە پێویستی بە چاودێریی كوردستانی و نێودەوڵەتییش هەیە و لە لایەنی كوردیشەوە سەرۆك بارزانی لە هەموویان باشترە چاودێری بكات، هەروەها لە لایەنی نێودەوڵەتییەوە چەند وەڵاتێك هەن، بەڵام پێم باشترە ئەمەریكا بێت".

 

كــــاروان بــاعــــەدری

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار