نێچیرڤان بارزانی: ئێمه له‌ناو تونێلێكی زۆر تاریكدا بووین، ئێستا ڕووناكیمان لێ دیاره

هه‌ولێر-KDP.info- دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/8/2018ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ى كرد.
سه‌ره‌تا له وته‌یه‌كدا گوتی "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا شتی زۆرمان باس كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته لێره باسی بكه‌م ئه‌وه‌یه كه وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ڕاپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به جینۆساید ناساندنی تاوانی داعش به‌رامبه‌ر به خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان پێشكه‌ش كرد. بێگومان ئێمه خۆشحاڵین كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌مباره‌یه‌وه بڕیاری ده‌ركردووه و ئێمه‌ش له هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه و كاره‌كانی خۆی زۆر به باشی ئه‌نجام داوه و ده‌ستخۆشی له جه‌نابی وه‌زیر و هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه ده‌كه‌م كه كاریان له‌گه‌ڵی كردووه. خۆشبه‌ختانه ئێمه ده‌بینین ئه‌م كه‌یسه پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه و دادوه‌رێكی تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دیاری كراوه كه سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هیوادارین له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌یه‌كه‌وه كاری جددی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسی ئه‌م خوشك و برا ئێزدیانه كه جینۆسایدیان به‌رامبه‌ر كراوه، به تاوان هه‌ژمار بكرێت و هیوادارین قه‌ره‌بووی ئه‌و خه‌ڵكا‌نه بكرێته‌وه. ئه‌مه به‌شێكی زۆر گرنگ بوو له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا. هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان‌مان تاوتوێ كرد و دووپات‌مان كرده‌وه كه پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌كان له كات و ساتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، هیوادارین هه‌ڵبژاردنێك بێت به ڕێكوپێكی و ئارامی به‌ڕێوه‌بچێت".
مه‌كگۆرك داوای دوخستنی هه‌ڵبژاردنی له ئێمه نه‌كردووه
دواتر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی هه‌وڵی برێت مه‌كگۆرك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی شه‌ڕی دژی داعش، نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت كه به‌ڕێز برێت مه‌كگۆرك قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبێت یان داوای له ئێمه كردبێت هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخه‌ین، شتی وا نه‌بووه و ئه‌وان شتی وایان له‌گه‌ڵ ئێمه باس نه‌كردووه. ئه‌وه‌ی باس كراوه ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌كرێت یان ناكرێت؟ به‌ڵێ له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام هیچ قسه‌یه‌ك له‌لایه‌ن جه‌نابی برێت مه‌كگۆركه‌وه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌كراوه. سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ش، ئێمه بڕیارێكمان هه‌یه بۆ پرسی پێدانی زه‌ویی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ئه‌وانه‌ی كه به‌رگرییان له خاكی كوردستان كرد له شه‌ڕی دژی داعش، ئه‌و بڕیاره‌ی ئێمه بۆ پێدانی زه‌وی به‌و خانه‌وادانه، جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ده‌رباره‌ی دواپێشهاته‌كانی گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر پرسه جیاوازه‌كان، سه‌رۆكوه‌زیران ئاشكرای كرد "له‌سه‌ر پرسی گفتوگۆكانی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا، دوو ـ سێ پره‌نسیپ گرنگه كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كورد خۆی به‌یه‌كه‌وه و به یه‌كگرتوویی به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكات و ئه‌مه بۆ گه‌لی كوردستان زۆر گرنگه. تا ئێستا گفتوگۆی جددی له به‌غدا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق ده‌ستی پێنه‌كردووه، چونكه پرۆسه‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه كه دوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، ده‌بێ له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدرالییه‌وه ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند بكرێن، دوای ئه‌وه پرۆسه‌كه به فه‌رمی ده‌ستپێده‌كات. ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه له به‌غدا ده‌یبینین قسه‌كردنێكی فه‌رمی نییه، به‌ڵكو دانوستان و گفتوگۆیه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه به چ شێوه‌یه‌ك بكرێت، به‌ڵام تاكو ئێستا به فه‌رمی ئێمه داخلی ئه‌و گفتوگۆیانه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك له به‌غدا نه‌بووین."
ده‌ستمان به پڕۆژه‌كانی دیكه كردووه
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای كرد "كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دوای ساڵی 2014 له به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك كه زیاتر هۆكاری ئابووری و هاتنی داعش بوون، وه‌ستان، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌موو پڕۆژه‌كان نین به‌ڵكو هه‌ندێك پڕۆژه وه‌ستاوه، ئێمه چه‌ند لیژنه‌یه‌كمان داناوه و ده‌ستیان به‌كار كردووه و چاوه‌رێی ئه‌وه‌ین ئه‌و لیژنانه پێشنیاری خۆیان بده‌نه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، بێگومان ئێمه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین. وه‌ك باسم كرد ساڵانی ڕابردوو ئه‌وله‌ویه‌تی كاری ئێمه شتی دیكه بووه و ئێمه سه‌رقاڵ بووین به پرسی داعش و ئه‌و كێشانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بوون، ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌ستمان به پڕۆژه‌كانی دیكه كردووه و یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزینه‌وه ئه‌و پڕۆژانه‌یه".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی دواكۆبوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی "دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌بوو و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بوو كه ئێمه به چ شێوه‌یه دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین، دووپات‌مان كرده‌وه كه نه‌ك ته‌نیا هه‌ردوولامان، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شدار بن و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی. تا ئه‌م ساته هیچ لایه‌نێك به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای نه‌كردووه هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوا بخرێت و من ئه‌گه‌ر وه‌كو پارتی لێره قسه بكه‌م، ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌ئكیدمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌كان له كات و ساتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هیچیان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوایان له حكوومه‌ت نه‌كردووه هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت".
ده‌رباره‌ی پێشوه‌چوونه‌كانی په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر، ئاشكرای كرد "بێگومان په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه دوای ڕووداوه‌كانی ساڵی پار گه‌ڕاوه‌ته دۆخی جارانی خۆی. دواسه‌فه‌رم بۆ توركیا بووه و به‌شدار بووم له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنی سه‌رۆكی كۆماری توركیا. په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه ئاسایین و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌م له ئاینده‌دا دیسان سه‌ردانی توركیا بكه‌م، هه‌رچه‌ند تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك ده‌ستنیشان نه‌كراوه، به‌ڵام بێگومان ئه‌و سه‌فه‌ره ئه‌نجام ده‌ده‌ین. هه‌رده‌م خوازیاری ئه‌وه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی دراوسێ په‌یوه‌ندییه‌كی باش و دۆستانه و برایانه بێت و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا هه‌نگاوه‌كانمان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌بێت كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین".
داوامان له ئه‌مه‌ریكا و له به‌غدایش كردووه هه‌ڵوێستیان ڕوون بێ
سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له‌سه‌ر ئێران، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد "تا ئێستا بۆ ئێمه ڕوون نییه و من پێموایه بۆ خۆشیان هێشتا ڕوون نییه، به‌ڵام بێگومان هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراقدا ده‌بێت و عێراق ئه‌و پابه‌ندبوونه‌ی كه سه‌باره‌ت به‌و گه‌مارۆیانه ده‌یبێت، هه‌رێمی كوردستانیش له چوارچێوه‌ی ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی عێراقدا هه‌نگاو ده‌نێت. ئێمه داوامان له ئه‌مه‌ریكا كردووه و له‌گه‌ڵ به‌غداش قسه‌مان كردووه و ده‌مانه‌وێت به‌رچاوڕوونیی زیاترمان بده‌نێ، داوامان كردووه شاندێكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئێمه بكات و بۆمان ڕوون بكاته‌وه چ شتێكه كه پێویسته ئه‌نجام بدرێت یان چ شتێكه كه نابێت ئه‌نجام بدرێت، ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ین، به‌ڵام بێگومان هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی عێراقدا هه‌نگاو ده‌نێت."
ده‌رباره‌ی دواپێشهاته‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دواسه‌ردانی خۆی بۆ به‌غدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "دواسه‌ردانم بۆ به‌غدا له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا بوو كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان هه‌بوو و زیاتر بۆ ئه‌و پرسانه بوو كه په‌یوه‌ندییان به بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و به‌غداوه هه‌یه. له‌و پرسانه‌ی كه باسمان كرد كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك، ڕێگه‌ی نێوان مووسڵ و دهۆك، ئه‌و بڕیاره‌ی كه له په‌رله‌مانی عێراق دراوه بۆ مووچه‌ی شه‌هیدان كه بڕیاری په‌رله‌مانه و ده‌بێت حكوومه‌تی به‌غدا جێبه‌جێیان بكات، واته له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بوو. گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌نێوان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا ده‌بینین له‌و كاته‌وه‌ی كێشه‌كان له‌نێوان ئێمه دروست بووه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه ئه‌وه‌یه شته‌كان به‌ره‌و باشتر و چاره‌سه‌ر چوون، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ هه‌موو ئه‌م كێشانه پێویستی به كاته و هه‌ردوولاشمان چاوه‌رێی ئه‌وه‌ین حكوومه‌تی نوێ په‌نا به خوا به زووترین كات ده‌ستبه‌كار بێت. پێموایه ئه‌مه چاوه‌ڕوانیی هه‌موو گه‌لی عێراقه كه به زووترین كات ئه‌نجام بدرێت و پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ به‌غدا، دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له به‌غدا ده‌توانین گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن".
ڕێكاری پێویست بۆ به‌رگرتن له ده‌رمانی خراپ ده‌گرینه به‌ر
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی هاورده‌كردنی ده‌رمانی خراپ و ئه‌و كه‌مپینانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ڕێكده‌خرێن، ئاماژه‌ی به‌وه دا "به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌مان له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌رمان هه‌بوو كه پرسێكه په‌یوه‌ندی به هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا ئێمه له‌گه‌ڵیداین؟ به‌ڵێ ئێمه زۆر به جددی له‌گه‌ڵیداین، كێشه‌كه له كوێییه؟ كێشه‌كه له ڕاستیدا ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بابه‌ته ته‌نیا په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، پێویسته به‌غداش هاوكار بێت، چونكه زۆریی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه به شێوه‌ی نایاسایی و به قاچاغی دێن، له سنووره‌كانی دیكه‌وه دێنه هه‌رێمی كوردستان. ئێمه هه‌م داوامان كردووه ئه‌و هاوكارییه له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست ببێت، هه‌م له ناوخۆشدا به دڵنیاییه‌وه ئێمه ده‌ست ده‌كه‌ین به ڕێكاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به ئاماژه‌كانی به‌ره‌وپێشچوونی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكوه‌زیران گوتی "ئێمه نه‌مانگوتووه دۆخه‌كه ته‌واو هه‌مووی باشه، به‌ڵام ئێمه ده‌بینین وورده وورده به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات، باشترین ئاماژه‌ش ئه‌وه‌یه چه‌ند مانگێكه پرسی مووچه كێشه‌یه‌كی گه‌وره نییه له هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسم بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رگه‌گرتنیان، خه‌ریكه به‌ره به‌ره چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ده‌بینین پرسی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌یه به هێواشی بێت، به‌ڵام خه‌ریكه ده‌ست پێده‌كرێته‌وه. ده‌بینین خه‌ڵك زیاتر له جاران به ئومێده‌وه سه‌یری بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئابوورییه‌وه ده‌كات كه بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه. ئێمه چوار ساڵی زۆر سه‌ختمان به‌ڕێكرد، ده‌مه‌وێت بڵێم ئێمه له‌ناو تونێلێكی زۆر تاریكدا بووین و ئێستا ڕووناكیمان لێ دیاره، به ته‌واوه‌تی له تونێله‌كه ده‌رنه‌چووین، به‌ڵام ڕووناكیمان لێ دیاره، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به خۆشبینی و گه‌شبینییه‌وه سه‌یری پرسی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان بكه‌م".
ده‌رباره‌ی ڕێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پۆسته‌كانی كورد له به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی گوتی "پرسی پۆسته‌كانی به‌غدا تا ئێستا نه‌بۆته بابه‌تی باسكردنی ئێمه كه چ پۆستێك بۆ چ لایه‌نێك بێت، ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ردوولامان و پێموایه هه‌موو هێزه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش گرنگه، ئه‌وه‌یه كۆبوونه‌وه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌بێت. ئێمه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شمان دروست كردووه و خه‌ریكن ئه‌و پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستان و به‌غداوه هه‌یه، باسیان لێوه ده‌كرێت و داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ریان له‌گه‌ڵ به‌غدا خه‌ریكه باس بكرێت. بێگومان ئه‌مه هه‌م بۆ ئێمه و هه‌م بۆ به‌غداش گرنگه. هه‌رێمی كوردستان جددییه له‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی خۆی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا چاره‌سه‌ر بكات، چونكه هه‌ردوولامان چوار ساڵی ناخۆشمان به‌ڕێ كرد و ئه‌مڕۆ قۆناغێكی نوێیه بۆ عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه خه‌ڵكی عێراق داوای خومه‌تگوزارییه‌كان ده‌كات و شایسته‌ی ژیانێكی باشتره و داوای ژیانێكی باشتر ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مه چۆن ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت؟ له هه‌موو شتێك گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئارامیی سیاسی له عێراقدا هه‌بێت و بێ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناو عێراقدا هه‌یه و له‌ناو ئه‌م كێشانه‌ش، ئه‌وانه‌ی كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه، بێگومان زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت ئه‌و ئارامییه سیاسییه ده‌سته‌به‌ر بكرێت. بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور به‌تایبه‌تی له قۆناغی نوێی دوای دامه‌زراندنی حكوومه‌تی نوێ له به‌غدا ئه‌م شتانه یه‌كلا بكرێنه‌وه، ئێمه هه‌ردوولامان كاتێكی یه‌كجار زۆرمان به فیڕۆ دا و نه‌مانتوانی ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت سه‌قامگیریی سیاسی له‌م وڵاته‌دا هه‌بێت، مه‌رجی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ده‌بێت ده‌ست بۆ ئه‌م كێشانه به‌رین و چاره‌سه‌ریان بكه‌ین".
داده‌مه‌زراندن به‌پێی پێویستی ده‌بێ
ده‌رباره‌ی واده‌ی كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی هه‌ولێر ـ كه‌ركووك و دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ، سه‌رۆكوه‌زیران ڕایگه‌یاند "لیژنه‌كان خه‌ریكن و یه‌كێك له كێشه‌كانی ڕێگه‌ی كه‌ركووك، ئه‌و پرده‌یه كه ئێسته نه‌ماوه، بڕیار دراوه ئه‌و پرده دووباره دروست بكرێته‌وه، شاندی ئێمه پێش دوو ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام داوه و پرۆسه‌كه ده‌ستیپێكردووه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه ماوه كه‌ی و به چ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌كه بكرێته‌وه. سه‌باره‌ت به دامه‌زراندن، ئێمه به‌پێی پێدوایستی له هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مه‌كان داده‌مه‌زرێنین، پێشتریش من پیرۆزباییم له‌وانه كرد كه به یه‌كه‌م ده‌رچوون و بێگومان ئه‌وان بۆ دامه‌زراندن ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌بن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه پله‌ی یه‌كه‌میان به ده‌ست هێناوه و به‌پێی پێداویستی دایانده‌مه‌زرێنین".
لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی باسی لە بڕیارێکی حکوومەتی هەریم کرد بۆ تاپۆکردنی خانووە بێ تاپۆکان و لەو بارەیەوە گوتی "ئەو بڕیارە لە پەرلەمانە و بڕیارەکەش ڕێکاری یاساییە بۆ چۆنیەتیی تاپۆکردنی ئەو خانووانە و وەزارەتی شارەوانی بڕیار لەسەر نرخ و وردەکارییەکانی دەدات".
سەبارەت بە پرسی گەندەڵیش، نێچیرڤان بارزانی باسی لەوە کرد کە "زۆر کەس هەیە دەبێ کارەکانیان لە دادگا یەکلا بکرێتەوە. ئێمە دەستەی دەستپاکیمان هەیە و خۆشیان ڕاپۆرتیان داوە کە تا ئێستا چەند دۆسیەیان یەکلا کردووەتەوە، ئەوە بە مانای ئەوە نییە کە لە وڵاتی ئێمەدا هەموو شتێک تەواوە و هیچ کێشەیەک نییە، بێگومان کێشە هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە پرۆسەی شەفافییەت و لە مەسەلەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، حکوومەت جددییە و لەو ڕووەوە دادگاکان و دەستەی نەزاهەش کاری باشیان ئەنجام داوە".
گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڕۆسنه‌فت ده‌ستوورییه
سەبارەت بە دەنگۆی بوونی ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕووسی، سەرۆکوەزیران بوونی هەر چەشنە ناکۆکییەکی لەگەڵ بەغدا لەو بارەیەوە ڕەتکردەوە و گوتی: "ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆسنەفت کردوومانە، بابەتێکی بازرگانییه و گرێبەستەکانی ئێمە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدایە و دەستووری عێراق ئەو مافەی بە هەرێمی کوردستان داوە. بۆیە ناکۆکیی ئێمە لەگەڵ بەغدا لەسەر ئەو پرسە نییە و ئەوەش باس نەکراوە، چونکە بەغداش دەزانێت ئێمە ئەو کارەمان بەپێی دەستوور کردووە. خودی پرۆسەی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و عێراق بابەتێکە دەبێ لە ئه‌نجامدا لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هەموو عێراق یەکلا بکرێتەوە و دەمانەوێ بە شێوەیەک چارەسەر بێت کە جێی ڕەزامەندیی بەغدا و هەولێر بێت و هاووڵاتییانی عێراقیش بە شێوەیەکی گشتی سوودمەند بن. ئەوەی ئێستا لەنێوان ئێمە و بەغدا باس دەکرێت، ئەوەیە کە ئەو نەوتەی کەرکووک کە بەغدا ئێستا ناتوانێ هەناردەی دەرەوەی بکات، باسی (٢٥٠) تا (٣٠٠) هەزار بەرمیل نەوت دەکەین، بە بەغدامان گوتووە ئامادەین یارمەتییان بدەین بۆ هەناردەکردنی ئەم نەوتە و سۆمۆ دەتوانێت لە بەندەری جەیهان وەریبگرێت و بیفرۆشێت، داهاتەکەشی بۆ عێراق دەگەڕێتەوە و دەتوانێت زۆر کێشە چارەسەر بکات، بەدڵنیاییه‌وه هەرێمی کوردستانیش لەو چوارچێوەیەدا سوودمەند دەبێت و دەتوانین هەندێ لەو کێشانە کە ئەمڕۆ هەیە چارەسەر بکەین، بەڵام تا ئێستا ئەو پێشنیارە لەلایەن بەغداوە وەڵام نەدراوەتەوە".
نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە داهاتووی سیستمی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی شارەوانییەکان، ڕەتی کرده‌وە کە لە حکوومەت بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان درابێت، لەو بارەیەشەوە ڕای خۆی خستە ڕوو کە "دەبێ پێداچوونەوە بە سیستمی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بکرێت، بەوەی کە یان ئەنجومەنی پارێزگاکانمان پێویستە، یان ئەنجومەنی شارەوانییەکان، واتە ئەو دووانە لەڕووی سیستمی كارگێڕییه‌وه لە جیاتی چارەسەرکردنی کێشەکان، کێشەکانیان ئاڵۆزتر کردووە، ئەمە بابەتێکە داوام کردووە دیراسە بکرێت".
دەربارەی پێدانی مووچە بە فەرمانبەران بەر لە جەژنی قوربان، سەرۆکوەزیران ئەوەی بە گرنگ زانی کە "هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو، هەموو (٣٠) ڕۆژ جارێک دەبێ مووچەیەک بدرێت. بۆ پێدانی مووچەش وەزارەتی دارایی خشتەی پێدانی مووچەی خۆی هەیە و ئەو پرۆسەیە به‌دڵنیاییه‌وه بەردەوام دەبێت و تا ئێستا هیچ کێشەیەک لەو پرۆسەیەدا نییە".
نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له‌بابه‌ت فڕۆكه‌خانه‌ی سلێناییه‌وه جددین
لەسەر پرسی کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیادا، گوتی "بڕیارەکەی تورکیا لەسەر ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ سلێمانی، بڕیارێکی سیاسییە و هەندێ بۆچوونیان هەیە کە دەبێ ئێمە لە هەرێمی کوردستان بە جددی وەریبگرین، نیگەرانییەکانیان جددین و ناکرێت هەروا ئەو نیگەرانییانە تێپەڕێ، چونکە تورکیا بەبێ بنەما ئەو بڕیارەی نەداوە. وەک سەرۆک وەزیران داوام کردووە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت. هەر ئەوکاتە و دواتریش داوام کردووە و لە هەوڵی خۆشمان بەردوام دەبین هەم بۆ ئەوەی ئەو نیگەرانییانەی تورکیا نەمێنێ و هەم فڕۆکەخانەش بکرێتەوە بەڕووی ئەو فڕۆکانە‌ی لە سلێمانییەوە بەرەو تورکیا و دەرەوە گەشت دەکەن".
دەربارەی ڕاگرتنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی بڕیاری گەمارۆی ئابووریی ئەمەریکادا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بڕیارەکانی عێراقدا هەنگاو دەنێ. ئەو مەسەلەیە تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان نییە و مەسەلەکە پەیوەندی بە هەموو عێراقەوە هەیە. بۆیە ئێمە ئەو یاسا و ڕینماییانە جیبەجێ دەکەین کە لە عێراقەوە دەردەچن و تا ئێستاش نازانین مامەڵەی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق لەسەر ئەو بابەتە چۆن دەبێ. لە ناوچەکانی باشوور حکوومەتی عێراق لەسەدا (٥٥) بۆ لەسەدا (٦٠) پشتی بە ئێران بەستووە بۆ دابینکردنی کارەبا، بە شێوەیەک کە پێداویستیی گاز بۆ دوو وێستگەی کارەبا لەو ناوچانە لە ئێرانەوە دابین دەکرێت، بۆیە عێراق بارودۆخی تایبەت بە خۆی هەیە و ئێمە دەبێ بۆمان ڕوون ببێتەوە و مافی خۆمانە ئەوە بزانین هەم وەک عێراق و هەم وەک هەرێمی کوردستان. مەبەستی ئێمە ئەوە نییە گەمارۆی سەر ئێران بشکێنین، ئێمە دەبێ بزانین پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیە و سنوورێکی دوورودرێژمان هەیە، دەبێ بزانین ئەوەی مەبەستە و نابێ بکرێت، چییە؟ لەو چوارچێوەیەدا هەنگاوەکانمان دەنێین و لەگەڵ بەغدا پێکەوە ئەو هەنگاوانە جیبەجێ دەکەین".
دەمانەوێ دەستوور جێبه‌جێ بکرێت
دەربارەی دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق لە بەغدا و مەرجی کورد لەو بارەیەوە، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "مەسەلەی ئێمە مەرج نییە و بەو شێوەیە لەگەڵ بەغدا قسە ناکەین، ئێمە لەناو وڵاتێک‌دا دەژین کە ناوی عێراقە و دەستوورێکمان هەیە کە لەسەدا (٨٠)ی گەلی عێراق دەنگی پێداوە، ئەم دەستوورە ڕێگەی چارەسەری کێشەکانی بۆ دیاری کردووین، ئەوەی ئێمە دەمانەوێ شەرت و شرووت نییە، دەمانەوێ ئەم دەستوورە جێبه‌جێ بکرێت، ئەگەر بمانەوێ سەقامگیری هەبێت. ئەگەر سەقامگیریشمان نەوێت و بەغدا پابەند نەبێت بە سەقامگیری، ئەم وەزعە هەروا بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەگەر به ڕاستی بەغدا دەیەوێ چارەسەری کێشەکانی عێراق بکات، ئەم شتانە کێشەن، ئەگەر ئەم کێشانە چارەسەر نەکرێن، بەردەوام دەبن. گەلی کوردستان و سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بۆچى بڕیاری دا ڕیفراندۆم بکات؟ چونکە کێشە لەنێوان پەیوەندییەکانمان هەبوو، بۆیە لە بێئومێدیی ئێمە بوو بۆ هەموو چارەسەرێک، ئێستا دەمانەوێ ئەو چارەسەرانە هەبن و چارەسەرەکان لە بەغدا ببینین".
هێڵی سوورمان لەسەر هیچ کەسێک نییە لە بەغدا
لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە "هێڵی سوورمان لەسەر هیچ کەسێک نییە لە بەغدا، دەمانەوێ لەگەڵ هەموویان یەک مەسافەمان هەبێت و ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە ئەجیندای ئەو حکوومەتە چۆن دەبێت بۆ خزمەتکردنی هەموو عێراق. ڕێژەی بەشداری له هه‌ڵبژاردنی عێراقدا زۆر کەم بوو، پێش هەڵبژاردن هەندێ لایەنی عێراق وایان دانابوو تا چەند هەڵوێستان بەرامبەر کورد توند بێت، زیاتر دەنگ دێنن، خۆشبەختانە گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانییەوە سەلماندی کە لەسەر ئەو بنەمایە دەنگ بە هیچ حزبێک نادەن، هەروەها سەلماندیان کە ڕقیان لە کورد نییە، میللەت سەلماندی کە داوای خزمه‌تگوزاری دەکات، داوای باشترکردنی ژیان دەکات، ماندوو بوون لەو هەموو دروشمانەی دەدرێ بەوەی کە کورد دەیەوێ وا بکات و دەبێ هەڵوێستێکی توندیان لە دژی کورد هەبێت، ئەمانە هەموویان لەم هەڵبژاردنەدا گەلی عێراق وەڵامی دانەوە. میللەت گوتی ئێمە دەمانەوێ خزمه‌تگوزاری هەبێ، دەمانەوێ ژیانی باشترمان هەبێ و شایستەی ئەوەین دۆخێكى باشترمان هەبێت. گەلی عێراق بە شێوەیەکی گشتی هەموویان شایستەی ژیانێکی باشترن و دەبێ لەڕووی ژیانەوە گرنگی بە داواکاریی گەل بدرێت".
سەبارەت بە پرۆژەی بودجەی ساڵی داهاتووی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە "دەمانەوێ بۆ هەرێمی کوردستان بودجە دابنیین. چەند ساڵە ناکرێت هەروا بەردەوام بین. ئێستا زیاتر سەقامگیرییەک هەیە لە مەسەلەی دارایی و دەمانەوێ بۆ ساڵی داهاتوو بودجەی هەرێمی کوردستان ڕێکبخەین".
لەسەر پرسی کارەباش، پرسەکەی بە گرنگ و جددی دانا و لەگەڵ ئەوەشدا باسی لەوە کرد کە "کێشەی گەورە لە سێکتەری کارەبا لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و حکوومەت بە جددی لەسەر ئەم بابەتە وەستاوە بۆ مەسەلەی پارەی موەلیدە و چۆنیەتیی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی دروست. ڕیفۆرمەکان دەستی پێکردووە و هیوادارم، په‌نا به خوا لە داهاتوودا شاهێدی ئەوە بین کە دۆخى کارەبا باشتر دەبێت لەوەی ئێستا بە دڵنیاییەوە".
دەربارەی گفتوگۆکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ ڕەوانەکردنی شاندی هاوبەش بۆ بەغدا لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی عێراق و نیگەرانیی لایەنە ناڕازییەکانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی "ڕۆژی یەکەم دوای هەڵبژاردن جه‌ختم لەوە کردووەتەوە کە دەبێ نیگەرانیی ئەو لایەنانە بە جددی وەربگیرێت کە نیگەرانن لە ئەنجامی پرۆسەکە و هەوڵ بدرێت بۆ نەهێشتنی نیگەرانییەکانیان. یەکێک لە داواکارییان ئەوە بوو کە جارێکی دیکە پرۆسەکە بە دەست هەژمار بکرێتەوە و قبووڵ کرا. ئێستا چاوەڕێی ئەوەین ئەم ئەنجامە بە شێوەیەکی فەرمی ڕابگەیەندرێت. پێم وایە دوای ڕاگەیاندنی فەرمیی ئەنجامەکان، به دڵنیاییه‌وه هەم یەکێتی و هەم پارتی نامانەوێ هەردوولامان لەو پرۆسەیە بە تەنیا بین، دەمانەوێ ئەو لایەنانەمان لەگەڵ بن و هەموومان پێکەوە بچین، چونکە پرسی بەغدا جیاوازە لەگەڵ ئەوەی ئێمە لە کوردستان، پرسی هەموو گەلی کوردستانە و هەموومان ئەگەر یەکدەنگ بین دەتوانین باشتر بەرگریی لە مافەکانی هەرێمی کوردستان بکەین. بۆیە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، ئێمە بە فەرمی لەگەڵ ئەوان دادەنیشین و داوا دەکەین پێکەوە بین".
سەبارەت بە پرسی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران جاریکی دیکە دووپاتی کردەوە کە پرۆسەکە دەستی پێکردووە و لایەنە پەیوەندیدارەکان کاری لەسەر دەکەن".
دەربارەی کەوتنەوەی ئاگر لە هەندێ لە کۆگاکانی چەک و تەقەمەنیی وەزارەتی پێشمەرگەش، باسی لەوە کرد کە بە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی (٧٠) و (٨٠)شیان گوتووە لیژنە دادەنرێت بۆ زانینی هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکان، بۆیە گوتی "هەتا هۆکارەکان دەرنەکەون ناتوانم هیچ قسەیەک لەو بارەیەوە بکەم".
سەبارەت بە بەکارهێنانی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران بۆ پێدانی پارەی کارەبا و ڕسووماتی دیکە، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە "ئەو پرسەمان لە ئەنجومەنی وەزیران باس کردووە، بەڵام تا ئێستا بەرچاوڕوونییەکمان نییە چۆن ئەو کارە بکەین؟".
لەسەر بەردەوامیدان بە پڕۆژە نیوەچڵەکانی کوردستانیش ئەوەی ڕاگەیاند کە "دەستمان پێکردووە و بودجەیەکیش لە وەزارەتی دارایی دانراوە و لەو مانگەوە دەست پێدەکەن بۆ ئەو پڕۆژانەی کە ماونەتەوە و پارەی بەڵێندەرەکان دەدەن".
نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ئەوەی دووپات کردەوە کە "حکوومەت ئەوەی پێی بکرێت ئەنجامی دەدات بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکەکان، بەڵام ئیمکانیاتی حکوومەتیش هەر ئەوەندەیە".
گەورەترین کۆمپانیای وردبینیمان هێناوە
دەربارەی شەفافییەت لە پرۆسەی نەوتیش، سەرۆکوەزیران پرسیارێکی ئاراستەی ئەو لایەنانە کرد کە جاران حکوومەتیان زۆر تۆمەتبار دەکرد کە لە کەرتی نەوتدا شەفاف نییە، بۆیە گوتی "ئێستا ئێمە گەورەترین کۆمپانیای وردبینیمان هێناوە و ئەم پرۆسەیە هەمووی وردبینی بۆ دەکرێت. قەناعەتیان هەیە یان نا، ئەو کێشەی خۆیانە. ئەوەی کە بۆ حکوومەت گرنگە ئەوەیە کە ئایا ئەو وردبینییە بە ڕێکوپێکی کراوە؟ ئێمە دڵنیاین کە بە ڕێکوپێکی کراوە. کێ دەیەوێ لێکۆڵینەوە لەو مەسەلەیەدا بکات، با بفەرموێت، کێ دەیەوێ زانیاریی زیاتر وەربگرێت، با بفەرموێت، کام لایەنی سیاسی دەیانەوێ با بفەرموون زانیاری وەربگرن، بەغدا دەیەوێ با بێت، ئێمە ئەسڵەن داوامان لە بەغدا کردووە کە وەفدیان بێت بۆ ئەوەی هەموو ئەم پرۆسەیەیان بۆ شی بکەینەوە، هەم لە پەرلەمان و هەم لە حکوومەتیش کە چۆن ئێمە ئەو کارەمان کردووە. بە ڕاستی ئەو کارەی کە ئێستا دەکرێت لەلایەن لیژنەی سکرتاریەتی نەوت و گازه‌وه، جێی شانازییە و هیچ پەیوەندییەکی بە وەزارەتەوە نییە. سکرتاریەتی ئەنجومەنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ئەو کارە دەکات و هەر لایەنێکیش دەیانەوێت پرۆسەکە ببینن و زانیاری‌یان دەوێ لەسەر پرۆسەکە و چۆنیەتیی وردبینیی پرۆسەی نەوت و گاز ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئامادەین هەموو ئەو داتایانەیان بدەینێ و زۆر پشتڕاستین لەو پرسەدا و زۆر بە باشی سەرکەوتووین و بە ڕاستی ئەوەی کە دەکرێت بە بەراورد لەگەڵ ئەوەی کە پێشتر هەبووە، زۆر زۆر پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە و شەفافییەتێکی زۆریش لە پرۆسەکەدا هەیە و ئامادەشین بۆ هەموو لێکۆڵینەوە و پرسیارێک لەو بارەیەوە".




