یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌ی "پێشمه‌رگه" ده‌به‌ستێت

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ 7/8/2018 یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر به چاودێری و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت.
له كۆنگره‌كه‌دا 260 ئه‌ندام له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان به‌شدارن و بڕیاره له كۆتاییدا سكرتێر و ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ به‌رێوه‌بردنی یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵبژێردرێت.
ناونانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به‌ناوی "پێشمه‌رگه" وه‌ك رێزنانه له خه‌بات و قوربانیدانی پێشمه‌رگه له پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان.
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ساڵی 1953 دامه‌زراوه‌و ئه‌مه هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی ئه‌و یه‌كێتییه‌یه و له رێگه‌ی كۆنگره‌وه سكرتێر و ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌بردن هه‌ڵده‌بژێرن.




