مه‌لا یاسین: ١٠ وەبەرهێن دەستگیر کراون و ٥٠ وەبەرهێنیش ڕێزیان لێ دەگیرێت
__2018_08_06_h17m56s21__HK.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنانی كوردستان گوتی، ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تیش بڕیار دراوه ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵیاین كردووه ده‌ستگر بكرێن و تا ئێستا 10 وه‌به‌رهێنه‌ر ده‌ستگیر كراون.
مه‌لا یاسین مه‌حموود، گوته‌بێژی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "زیادبوونی جموجووڵی بازرگانی و بووژانه‌وه‌ی ئابووری پێوه‌ندیی به دۆخی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، دۆخی ئێستای هه‌رێم به‌راورد به ڕابردوو جیاوازه، چونكه نرخی نه‌وت به‌رز بووته‌وه و شه‌ڕی داعش نه‌ماوه و باشبوونی پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و وڵاتانی هه‌رێمی و له‌مانه‌ش گرنگتر، باشكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه چه‌ند مانگه باشتر بووه، بۆیه جووڵه‌ی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو 20% زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌وڵی حكوومه‌تی هه‌رێم و خودی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات جارێكی دیكه وه‌به‌رهێنه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر پڕۆژه‌كانیان."
مه‌لا یاسین گوتی: "جگه له‌وه‌ش، حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ره كه‌مته‌رخه‌مه‌كان بكات، ئه‌وانه‌ی به‌رژوه‌ندیی گشتییان فه‌رامۆش كردبوو و له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌رێك ده‌ستگیر كراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له سلێمانی و دهۆك ده‌ستگیر ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یەی بردوویانه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ حكوومه‌ت، بۆیه ئێمه پێشوازی له‌و هه‌نگاوه دەکەین."
مه‌لا یاسین گوتیشی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ی لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕیاری داوه 50 وه‌به‌رهێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕێزیان لێ ده‌گیرێت، چونكه به‌شدارییان له بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆیه له‌پاڵ لێپرسینه‌وه ڕێز له ئه‌وانه ده‌گرێت كه كاری گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوە."
مه‌لا یاسین باسی له‌وه‌ش كرد: "له هه‌رێمی كوردستان هه‌زار وه‌به‌رهێنه‌ر هه‌یه كه له نێویاندا 10 وەبه‌رهێنه‌ر هه‌یه گه‌نده‌ڵییان كردووه و ده‌ستگیر كراون و ژماریه‌كی دیكه‌ش ده‌ستگیر ده‌كرێن، هه‌ندێك له‌وانه ڕایان كردووه و پۆلیسی ئینته‌رپۆل ئاگادار كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیریان بكه‌ن و نابێ به‌سه‌ریانەوە بچێت، چونكه بڕیاری دادگا هه‌یه ده‌ستگیر بكرێن، بۆیه ئیراده هه‌یه وه‌به‌رهێنان بكه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی، وه‌ك پێش شه‌ڕی داعش."
بڵند ئیبراهیم




