٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەعید پشدەری: نەتواندراوە سنوورێك بۆ تەقەكەران دابندرێت

سەرچاوە: KDP.info
 
سلێمانی-KDP.info- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، لەناو ئۆتۆمبێلێكدا كە جۆرەكەی نادیارە، تەقە لە بارەگای لیژنەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و زیاتر لە 10 فیشەك بەر بینای بارەگاكە كەوتن.
 
سەعید پشدەری، بەرپرسی لقی 4ـی پارتی لە سلێمانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ كاتژمێر 1، ئۆتۆبێلێك كە تا ئێستا جۆرەكەیمان بۆ دەستنیشان نەكراوە، تەقەی لە بارەگای لیژنەی ناوچەمان كردووە بە چەكی كڵاشنكۆف، كە 10 فیشەك بەر بینای ناوچە كەوتووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانیی نەبووە".
 
پشدەری گوتیشی: "چەندەمین جارە تەقە لە بارەگاكانی پارتی دەكرێت لە سلێمانی و نەتواندراوە سنوورێك بۆ تەقەكەران دابندرێت، ئەو كەسانەی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا تەقەیان لە لیژنەی ناوچە كردووە، بۆ جاری دووەم هەوڵ دەدەن تەقە لە لیژنەی ناوچەمان بكەنەوە، بەڵام پاسەوانەكانی بارەگای ناوچە بەرپەچیان داونەتەوە".
 
لەبارەی ئەوەی ئایا هێزە ئەمنییەكان هاتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە، بەرپرسی لقی چواری پارتی دەڵێ: "هێزەكانی پۆلیس هاتوونەتە ناو لیژنەی ناوچە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە كردووە و لێكۆڵینەوەیش بەردەوامە، بەڵام وەك پێویست نەتواندراوە بارەگاكانی ئێمە لە سلێمانی بپارێزرێن، ئەمە چەندەمین جارە تەقە لە بارەگاكانمان دەكرێت".
 
هێڤیار هەڵەبجەیی
 

هەواڵی پەیوەندیدار