٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی کۆمەڵکووژیی ئێزدییان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامیدا بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی کۆمەڵکووژیی ئێزدییان بەدەستی داعش رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی ڕفێندراوان خستۆتەگەڕ و ژمارەیەکی زۆریان گەڕاندوونەتەوە، بەڵام دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی تەواوی ڕفێندراوان و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی، ئەرکێکی هەمەلایەنە و هاوبەش و هەرە لەپێشی ئێستایە و پێویستە پەلەی تێدا بکرێت.

لە ساڵیادی کارەساتی شنگالدا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەوکارەساتە. لەكاتی ڕوودانی ئەو جینۆسایدەدا، هەموو خەڵکی کوردستان لەگەڵ خوشک و برایانی ئێزدیدا ئازاریان چەشت، هەر بۆیە کوڕ و کچانمان لەهەموو کوردستانەوە هاتن و گیانی خۆیان بۆ ئازادکردنی شنگال بەخشی.

خوشک و برایانی ئێزدی بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و هیچ دۆخێکی سەپێندراویش ناتوانێ لە گەلەکەیان دایانببڕێت. حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی ڕفێندراوان خستۆتەگەڕ و ژمارەیەکی زۆریان گەڕاندوونەتەوە، بەڵام دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی تەواوی ڕفێندراوان و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی، ئەرکێکی هەمەلایەنە و هاوبەش و هەرە لەپێشی ئێستایە و پێویستە پەلەی تێدا بکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار