كۆمسیۆن ئاماری نوێكردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی تۆماری ده‌نگده‌رانی ڕاگەیاند

هه‌ولێر-KDP.info- كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان ئاماری نوێكردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی تۆماری ده‌نگده‌رانی بڵاو کردەوە و به پێی ئاماره‌كه زیاتر له 70 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی بنكه‌كانیان كردووه.
له ڕاگه‌یەندراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو: پاش كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی تۆماری ده‌نگده‌ران له هه‌رچوار پارێزگاکەی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ردانی هاووڵاتیان بۆ بنكه‌كان بۆ ئەوەی دڵنیا بن له بوونی ناوه‌كانیان، له 1/8ـەوە تا ئێستا 75 هه‌زار و 881 هاووڵاتی سه‌ردانی بنكه‌كانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانیان كردووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كۆمسیۆن لینكی ئه‌لیكترۆنی داناوه تا هاووڵاتیان بتوانن له‌وێوە له‌بوونی ناوه‌كانیان و دروستیی زانیارییه‌كان له تۆمار ده‌نگده‌ران دڵنیا ببنه‌وه.
لینكی دڵنیابون له بوونی ناوه‌كان لە تۆماری ده‌نگده‌ران: www.tomar2018.com
بڵند ئیبراهیم




