ئه‌ندامانى تازه‌ى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان سوێندى یاساییان خوارد

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/8/2018 له ڕێوڕه‌سمێكدا له‌به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستاندا، (10) دادوه‌ر سوێندى یاساییان خوارد و بوونه ئه‌ندامى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
له‌ژێر ڕۆشناییى یاساى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان ژماره (23)ى ساڵى 2007 و به‌پێى یاساى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا ژماره دووى ساڵى 2017، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/8/2018 له ڕێوڕه‌سمێكدا له‌به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستاندا، (10) دادوه‌ر سوێندى یاساییان خوارد و بوونه ئه‌ندامى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، پاش ئه‌وه‌ى شوێنى به‌ڕێزان (10) ئه‌ندامى پێشووى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانیان گرته‌وه كه به‌هۆى ته‌واوبوونى ته‌مه‌نى یاساییانه‌وه، خانه‌نشین بوون.

دواى سوێندخواردن، سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌وه‌كاله‌ت پیرۆزباییان له به‌ڕێزان ئه‌ندامانى تازه‌ى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن، هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشییان له به‌ڕێزان دادوه‌رانى خانه‌نشین به‌تایبه‌تى و ته‌واوى ده‌سته‌ى ئێستاى دادوه‌رانى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختیان له مه‌زنیى به‌رپرسیاریه‌تیى دادوه‌ران بۆ پاراستنى ماف و ئازادییه‌كان و سه‌ربه‌خۆییى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن دادوه‌رى له‌پێناو سه‌روه‌ر‌یى یاسادا، كرده‌وه.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى دیكه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون.




