سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هونەرمەند شەڤگەر هۆڤاک کرد

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، ڕێز و پێزانینی بۆ هەڵوێستە نیشتیمانپەرەوەرییەکانی هونەرمەند شەڤگەر دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢ـی ٨ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە هونەرمەندی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر شەڤگەر هۆڤاک كرد.
لە دیدارەكەدا هونەرمەند شەڤگەر رایگەیاند کە ئەمڕۆ خەونی گەورەی ژیانم هاتە دی و هاتووم بەڵێن و وەفای دڵسۆزیم بۆ خاک و ڕێبازی پاکی کوردایەتی و نیشتیمانپەرەوەری دووپات بکەمەوە و تا هەناسەم هەبێت خزمەتی گەل و وڵات و پێشمەرگە دەکەم.
سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنان، ڕێز و پێزانینی بۆ هەڵوێستە نیشتیمانپەرەوەرییەکانی هونەرمەند شەڤگەر دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.




