٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێكخراوی دۆر: حكوومەتی هەرێم هەنگاوی گەورەی لە شەفافییەتی نەوتدا ناوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی 1-8 كۆمپانیای جیهانیی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری لە نەوتی كوردستان، دووەم ڕاپۆرتی خۆی لەسەر بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوتی كوردستان بڵاو كردەوە، سەرۆكی ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتییش دەڵێ، شەفافییەتی زۆر باش لە ڕاپۆرتەكەدا بەدی دەكرێت.

وریا هەورامی، سەرۆكی ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاریی نەوت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: "بڵاوكردنەوەی دووەم ڕاپۆرت لەسەر بەرهەمهێنان و هەناردەی داهات، جێگەی دەستخۆشییە كە تاڕاددەیەكی زۆر حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو گومانانەی ڕەواندەوە كە كەسانێك باسیان لە ناشەفافیی مەلەفی نەوتی كوردستان دەكرد، ئێمە وەك خۆمان بە یەكێك لە ڕاپۆرتە زۆر باشەكانی دەبینین، هیواداریشین حكوومەتی هەرێم پاشان ڕاپۆرتی سێ مانگ بڵاو بكاتەوە".

لە دووەم ڕاپۆرتی كۆمپانیای جیهانیی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاریی نەوتی كوردستاندا، بە ژمارە و داتا بڕی بەرهەمهێنان و هەناردە و فرۆشتنی نەوتی كوردستان ڕوون كراوەتەوە، لەو بارەیەوە وریا هەورامی گوتی: "ڕاپۆرتی یەكەمی كۆمپانیای دیلۆت، لە 6مانگی كۆتایی 2017 بڵاو كرابووەوە، ڕۆژی 1ـی 8 ئەمساڵیش ڕاپۆرتی 6 مانگی كۆتایی 2017هەناردە و داهاتی نەوتی كوردستانی بڵاو كردەوە، بۆیە هەنگاوی شەفافییەتی نەوت لە كوردستاندا، هەنگاوێكی زۆر باشە".

هەورامی ئاماژەی بەوەش كرد: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵدایە هەناردەی نەوتی كوردستان بگەیێنێتە سەروو 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، نەوتی كوردستان لە ئێستادا پاش 16ـی ئۆكتۆبەر، لە حالەتی سەقامگیریدایە و بەردەوامیش گەشەی پێ دەدرێت".

سەرۆكی ڕێكخراوی دۆر گوتیشی: "هەرێمی كوردستان لە كۆتایی ساڵی 2019 هەناردەی غازی سرووشتیی دەبێت كە ئه‌وه‌ش دەبێتە پاڵپشتێكی باش بۆ ئابووریی كوردستان، وەك سەرۆكوەزیرانی كوردستانیش ڕایگەیاند، بەرەو گەشەكردنی زیاتر هەنگاو دەنێین و دەرباز دەبین لە تەنگشەی دارایی".

 

هێڤیار هەڵەبجەیی

هەواڵی پەیوەندیدار