نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له كۆنسووڵی نوێی كۆماری چیك کرد

هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ کۆنسووڵی نوێی وڵاتی چیک لە هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و چیك كرده‌وه و ده‌ستخۆشیشی لێ‌كردن بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆی ته‌كنیكیی چیكی له هه‌ولێر و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هاوكاری و په‌ره‌پێدانی زانستی و بواره‌كانی دیكه‌ش ده‌ربڕی.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/8/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له میخال سڤۆبۆدا كۆنسووڵی نوێی كۆماری چیك له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا سڤۆبۆدا ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه دۆستانه و دێرینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چیك كرد و سوپاسی هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كۆنسووڵی پێشوو كرد و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست. هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری زانستیدا ده‌ربڕی و كردنه‌وه‌ی زانكۆی ته‌كنیكیی چیكی له هه‌ولێر به هه‌نگاوێك به‌م ئاراسته‌یه له قه‌ڵه‌م دا، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه چه‌ند ڕێكخراوێكی چیكی له بواری مرۆیی‌دا هاوكاریی ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له كۆنسووڵی نوێی چیک كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره‌كانیدا بۆ خواست، هاوکات هاوكاری و ئاسانكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا.
لەو دیدارەدا سەرۆکوەزیران جه‌ختی له په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و چیك كرده‌وه و ده‌ستخۆشی لێ‌كردن بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆی ته‌كنیكیی چیكی له هه‌ولێر و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هاوكاری و په‌ره‌پێدانی زانستی و بواره‌كانی دیكه‌ش ده‌ربڕی.
تاووتووكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه و پرۆسه‌ی سیاسی و ڕه‌وشی ئه‌منی له عێراق، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




