به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی، رێوڕه‌سمی 35ـین ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان بەڕێوە دەچێت

هەولێر-KDP.info- به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، رێوڕه‌سمی 35ـین ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان بەڕێوەدەچێ کە له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبی و حكوومی و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ئاماده‌ن.
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، رێوڕه‌سمی 35ـین ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان لە دەڤەری بارزان بەڕێوەدەچێ کە له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبی و حكوومی و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ئاماده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1979، رژێمی به‌عس ته‌واوی هۆز و تیره‌كانی سه‌ر به بارزان، كه خۆی له عه‌شیره‌ته‌كانی (به‌ڕۆژی، نزاری، مزووری، شێروانی، دۆڵه‌مه‌ری، گه‌ردی و وه‌ڵاتژێری) ده‌بینێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی كپكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و بێده‌نگكردنی هاواری كوردایه‌تی، له ناوچه‌كانیان راگوێزرانه كۆمه‌ڵگه زۆره‌ملێكان، له هاوینی ساڵی 1983، رژێمی روخاو هه‌ڵمه‌تێكی ره‌شبگیری له هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌كانی "دیانه، هه‌ریر، به‌حركه و قوشته‌په" ده‌ستپێكرد و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 8 هه‌زار بارزانی بێتاوانی ئه‌نفالكرد و به هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵیش له‌دوای ئه‌وان بێ سه‌رپه‌رشت مانه‌وه.




