٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگالی: چاکسازیمان دەستپێكردووە.. كونسوڵی به‌ریتانیا: ریفۆرمه‌كه‌‌ ھەنگاوی باشی بڕیووە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- كەریم شنگالی، وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت، لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پرۆگرامی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستیپێكردووە وهەنگاوی کردەیی بۆ یەکگرتنەوەی هەردوو هێزی یەکەکانی 70 و 80 بەڕێوەیە.

وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا گوتی، "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وڵاتانی ھاوپەیمان ھەوڵەكانمان خستووەتە گەڕ ھەتا لە بواری پێگەیاندن و ڕاھێنانی پێشمەرگە و پڕۆگرامەكانی تایبەت بە پێشمەرگەدا، كاری ھاوبەش بكەین".

كونسوڵی گشتی به‌ریتانیاش له‌هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ساڵی 2015 له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك بارزانی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تیان دیارییكرد، بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی له‌نێو هێزی پێشمه‌رگه‌. ئاشكراشی ده‌كات، پڕۆسه‌ی ریفۆرمی نێو پێشمه‌رگه‌ ھەنگاوی باشی بریووە.

دەشڵێ: "پێمان وایە پێشمەرگە دەبێ بەردەوام لە بواری سەربازیدا خۆی نوێ بكاتەوە و دەبێ بگەنە ئەو ئاست و توانایەی كە زیاتر لە ئێستا ڕووبەڕووی تیرۆر و ھەڕەشەكان ببنەوە، ھەم لە ڕووی ڕۆشنبیری و ھەم لە بواری لۆجستیكییەوە".

كۆنسووڵی بەریتانیا، گوتیشی، "بەریتانیا بەردەوامە لە یارمەتیدانی ھێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆر و داعش."

ھەروەھا كەریم شنگالی، ئاماژەی دا، "ھەنگاوی یەكەم بۆ ئەو یەكخستن و یەكگرتنە نراوە، كە بریتییە لە دروستكردنی بەڕێوەبەرایەتییەك بۆ كۆكردنەوەی ھەوڵەكان و دانانی ستراتیژی یەكگرتنەوەكە، كە لە پیش شەڕی داعش سەرۆكی ھەریمی كوردستان و سەرۆكوەزیران و جێگری سەرۆكوەزیران بڕیاریان لەو ریفۆرم و چاكسازییە دابوو، بەڵام ھەرێمی كوردستان رووبەڕووی شەڕی داعش بووەوە و ساردی لەم بەرنامەیەدا كرد، چونكە لە شەڕدا بووین."

وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت ئاماژەی بەوەش كرد، ھیچ لایەنێك رێگر نییە لە یەكگرتنەوە و یەكخستنەوەی پێشمەرگە و ھیچ رێگرییەك بەدی ناكرێت.

 

 

فایزە كۆیی

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار