٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و عەبادی کۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30/7/2018  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه‌ پێشوازى لێ كرا.
له‌ دیدارێكدا كه‌ د. فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، تیشك خرایه‌ سه‌ر دۆخى سیاسى و گشتیى عێراق و چه‌ند دۆسیایه‌كى هاوبه‌شى حكوومه‌تى فیدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تاتوو كران. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر، كرده‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ختییه‌كان، قۆناغی داهاتوو، هه‌نگاونان به‌ره‌و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به ‌شێوه‌یه‌ك داواكارییه‌كانی گه‌لی عێراق له‌ باشكردنی دۆخی ئابووری، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار جێبه‌جێ بكات، بۆچوونى له‌یه‌كتر نزیكیان هه‌بوو.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار