٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ كۆ بوونه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی و کۆسرەت ڕەسووڵ كۆ بوونه‌وه‌ و تێیدا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی كوردستان و عێراق كرا، هه‌روه‌ها لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش وه‌ك چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی بۆ بارودۆخه‌كه،‌ دووپات كرایه‌وه‌.

 

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29-7-2018، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ شاری سلێمانی كۆ بوونه‌وه‌.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی كوردستان و عێراق كرا، هه‌روه‌ها لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش وه‌ك چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی بۆ بارودۆخه‌كه،‌ دووپات كرایه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای 400 كه‌یڤی له‌ بازیان و هیوای خواست، هه‌نگاوی باشتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بنرێ.

تاووتووكرنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا له‌سه‌ر چوونی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان وه‌ك یه‌ك تیم بۆ به‌غدا و به‌شداریكردنیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوڕا بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار