٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمسیۆن: سەرجەم لیست و قەوارەكان ناوی كاندیدەكانیان پێشكەش كردووە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم قەوارە و لیستەكان ناوی كاندیدەكانیان پێشكەش كردووە. ڕاشیدەگەیێنێت: "چاوەڕێی وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی دەبین، تاوەكو ناوەكان لای خۆمان پەسند بكەین".

شێروان زرار، گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: " لە ئێستادا سەرجەم لیستە بەشداربووەكانی ھەڵبژاردن كە ژمارەیان ٢٩ لیستە، ناوی كاندیدەكانیان پێشكەش كردووە و، ئومێد دەكەین ھەموو لایەك ھاوكارمان بن لە سەرخستنی ئەم پڕۆسە نیشتمانییە گەورەیە".

زرار گوتیشی: "وردبینی لای ئێمە دوو رۆژە و، دواتر دەنێردرێ بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەسپاكی، داوایشمان كردووە ھاوكارمان بن، بۆ ئەوەی لیستی پاڵێوراوەكان وردبینی بكرێ و لای خۆمان پەسندی بكەین".

گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی، دەشڵێ: "بانگەشەی ھەڵبژاردن كاتەكەی زۆر نابێت، بۆیە ئەنجوومەنی كۆمسیاران لەگەڵ ئەوەدایە لە ماوەی ٢ حەفتە تا ٢٠ رۆژ زۆرتر نەبێت".

 

ھەڵكەوت محەممەد

هەواڵی پەیوەندیدار