٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمسیۆن: ئەمڕۆ كۆتاڕۆژی وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدانە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ كۆتاڕۆژی پێشكەشكردنی لیستی ناوی كاندیدانە و، تاوەكو ئێستا ٢٩ لیست و قەوارە ناوی كاندیدانی خۆیان پێشكەش كردووە.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیارە لە ٣٠ی ئەیلوولی ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت و كۆمسیۆنیش دەستی كردووە بە ئامادەكاری بۆ ئەو ھەڵبژاردنە، لە ئێستایشدا لە قۆناغی پێشكەشكردنی لیستی ناوی كاندیدانە و زۆرینەی لایەنەكانی ھەرێمی كوردستانیش لیستی ناوی كاندیدانیان پێشكەش كردووە، لەوانە پارتی دیموكراتی كوردستان.

شێروان زرار، گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی ئەو وادەیەی لەلایەن كۆمسیۆنەوە دیاری كراوە، ئەمڕۆ كۆتاڕۆژی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدانی لیست و قەوارەكانە، ئێمەیش وەكو كۆمسیۆن دواتر دیراسەی ئەوە دەكەین بزانین چەند لیست و قەوارە ماون و ئەو كات بڕیاری خۆمان لەبارەی درێژكردن و درێژنەكردنەوەی وادەوە دەدەین".

زرار گوتیشی، تاوەكو ئێستا ٢٩ لیست و قەوارەی سیاسیی ھەرێمی كوردستان، لیستی ناوی كاندیدانی خۆیان پێشكەش كردووە.

 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار