تاریق نووری: پێویسته سۆران عومه‌ریش خۆی ڕاده‌ست بكات.. با شووشكه‌یی له دادگا بێتاوانیی خۆی بسه‌لمێنێ

هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه باس تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ مەلا سەلیم شووشکەیی ده‌كه‌ن و گوتی، ''پێویست بەوە ناکات کەسێك خۆی بکات بە پارێزەری تۆمه‌تبارێك له كاتێكدا خۆیشی لەلایەن دادگاوە داواکراوه.''
دکتۆر تاریق نووری پێشتر پێی ڕاگه‌یاندبووین كه، بەڵگەیان لەبەردەستە، ئەو کەسانەی چوونه نێو باڵاخانەی پارێزگای ھەولێره‌وه سەر بە داعش بوون، گوتیشی كه ھاواڵەکانیان لە ژیاندا ماون و دەستگیر کراون.
سێ حەفتە له‌مه‌وبه‌ریش مامۆستایەکی ئایین بە ناوی مەلا ئیسماعیل سووسەیی كه پێشتر ئیمام و خەتیب بووه و لەسەر توندڕۆیی دوور خراوەتەوە، لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کراوه. به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر زانیاریی دا، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامی ڕووداوەکەی پارێزگای ھەولێر بڵاو دەکەنەوە و ئەوانەی دەستیان ھەیە لەو تۆڕە تیرۆریستییەدا سزا دەدرێن.
ئه‌م ده‌ستگیركردنه و سكاڵا یاساییه‌ی له‌سه‌ر مه‌لا شووشكه‌یی هه‌یه، كاردانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌دوای خۆیدا هێنا و به تۆمه‌ت بۆ هه‌ڵبه‌ستن وه‌سفی كرد، دکتۆر تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر له‌وباره‌وه بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، دەزگای ئاسایش نە تۆمەت بۆ کەس دروست دەکات نە کێشەیشی لەگەڵ ھیچ کەس و لایەنێکدا ھەیە، ئه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه ئه‌وان مەلا سەلیم شووشکەیی و هیچ كه‌سی دیکەیان تۆمەتبار نه‌کردووە، بەڵکوو ئه‌وه دادگایە كه زانیاری لەسەر مەلا شووشکەیی ھەیە و ئەگەر خۆیشی له‌و تۆمه‌تباركردنه‌ی بێبەری دەکات، با سەردانی دادگا بکات و لەوێ وەڵامی دادوەر بداتەوە.
بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر ده‌پرسێ "ئەگەر مەلا سەلیم شووشکەیی لە راگەیاندنەکانەوە بێبەریبوونی خۆی لەو زانیاریانە نیشان داوە، ئەی بۆچی ناچێتە به‌رده‌م دادگای ھەولێر؟، كه‌چی چووه لە سلێمانی خۆی حەشار داوە و ئامادە نییە بگەڕێتەوە. هه‌ڵبه‌ت پێویست بە ھیچ وەڵام و وەڵامدانەوەیەک ناکات، تەنھا ڕێچارە ئەوەیە خۆی رادەستی دادگا بکات و هه‌ر له دادگایش وون ده‌بێته‌وه كه ئەو بێبه‌رییه یان نا.. دادگایه كه بڕیار ده‌دات."
رۆژی سێشەممەی رابردوو ھێزەکانی ئاسایش چوونەتە سەر ماڵی مەلا سەلیم شووشکەیی، دکتۆر تاریق نووری له‌وباره‌وه رایگەیاند "مەلا سەلیم لەلایەن دادگاوە داوا کراوە بە تۆمەتی ھەبوونی پەیوەندی لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش، پێویستە ئه‌و خۆی رادەستی دادگا بکات، بەڵام ناوبراو رایکردووە و خۆی لە سلێمانی حەشار داوە. ئینجا یه‌كێك كه بێ‌تاوان بێ، ده‌بێ بێمنه‌ت بێ و بچێ له دادگا بیسه‌لمێنێ كه ئه‌و زانیاریانه ڕاستن یان نا.''
شووشكه‌یی ته‌نیا كه‌سایه‌تیی نێو كۆمه‌ڵی ئیسلامی نییه كه ساڵای یاسایی له‌سه‌ر بێ، سۆران عومەری پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانیش، له‌لایه‌ن بنەماڵەی رۆژنامەنووس محەممەد سیاسی ئەشکەنەییه‌وه، ساڵانێكه لە دادگا سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بێسەروشوێنبوونی کوڕەکەیان خستووه‌ته ئەستۆی ئه‌و پەرلەمانتاره‌وه، به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه كه پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانیی هه‌بووه، هێشتا ئه‌و پرسه به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر سه‌یری دێ له‌وه‌ی كه تۆمه‌تبارێك له ڕێگای مێدیاكانه‌وه به‌رگریی له هاوبیره تۆمه‌تباره‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ، سۆران عومەر لە یاسا رای کردووە و پێویستە ئه‌ویش خۆی رادەستی دادگا بکات، ''ئاخر ئه‌و خۆی تۆمه‌تباره، به چ ڕوویێك به‌رگریی له هاوبیره تۆمه‌تباره‌كه‌ی ده‌كات.''
دکتۆر تاریق نووری وه‌بیری هێنایه‌وه كه لەسەر بێسەر شوێنبوونی رۆژنامەنووسێک سکاڵا لەسەر سۆران عومه‌ر تۆمار کراوە و دادوەر چەندین جار داوای لێ کردووە، بەڵام سۆران خۆی رادەستی یاسا ناکات. ئه‌و باوه‌ڕی وایه كه ئه‌م دۆخه و ڕاكردنه له یاسا ئه‌وه ده‌رده‌خات كه کەسێک ئەگەر ھیچی لەسەر نەبێت جێگەی پرسیار و گومانە، ئه‌گه‌رنا بۆ خۆی رادەستی یاسا ناکات؟.
پێشتر گوڵان حەسەن، خوشکی رۆژنامەنووس محەممەد سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتبوو "براکەی (محەممەد سیاسی) ھاوڕێی سۆران عومەر بووە و لە ساڵی ٢٠٠٧وە بێسەروشوێنە''، ئه‌وان به ئاشكرا و به هۆی هه‌بوونی گومانه‌وه، بزربوونی ئەو براكه‌یان دەخەنە ئەستۆی سۆران عومەره‌وه، بەڵام سۆران عومەر خۆی ئامادە نییە بچێتە بەردەم دادگا.
دکتۆر تاریق نووری جارێكی دیكه وه‌ڵامی لێكدانه‌وه جیاكان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی پارێگای هه‌ولێر ده‌داته‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه، ''ئێمە دیکۆمێنت و کامیرامان لەبەردەستن، چەندین تۆڕی تیرۆریستیمان دەستگیر کردوون، خەڵکێک لە خۆیانەوە دەڵێن سیناریۆیە، ھەر کارێک بکەین لە ڕووی ئەمنییەوە خەڵکێک بە سیناریۆ وەسفی دەکەن، به‌ڵام ئێمە ئەمنییەتی وڵات و هاووڵاتیانی خۆمان دەپارێزین و گوێ بە قسەی ھەندێ کەس و لایەنیش نادەین.''
قائید میرۆ




