٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو كورد لە نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووری سووریادا بەشدار دەبن

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆك-KDP.info- دوایین لیستی ناوەكانی نووسینەوەی رەشنووسی دەستووری سووریا ڕاگەیێندرا و، ئەندامێكی ئۆپۆزسیۆنی سووریایش كە كوردە دەڵێت، دوو نوێنەری كورد لە نووسینەوەی ڕەشنووسەكەدا بەشدارن، كە ئەوانیش سەر بە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریان.

لەو بارەیەیشەوە، شەلال گەدۆ، ئەندامی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ئەمەی ڕاگەیێندرا، دوایین لیستی ناوەكانی نووسینەوەی ڕەشنووسی سووریایە كە لە ٥٠ كەس پێك دێت و دوو كەسیان كوردن، ئەویش (حەواس عەگید و زەهرە محەممەد)ـن.

گەدۆ دەشڵێ، ئەم كەسانە هەردووكیان سەر بە ئەنجوومەنی نشتیمانیی كورد لە سووریان و ئەمانە نوێنەرایەتیی كورد دەكەن.

 

كــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار