خەسرۆ گۆران: لیستی كاندیدانمان ئامادەیە.. كۆمسیۆن وادەكە درێژ نەكاتەوە ناوەكان رادەست دەكەن

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كورستان، رایدەگەیێنێت، ئەگەر كۆمسیۆن وادەی رادەستكردنی ناوی كاندیدان درێژ نەكاتەوە، هەر ئەمڕۆ ناوی كاندیدانی لیستەكەیان رادەست دەكەن.
بە بڕیاری كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسیی هەرێم، ئەمڕۆ ٢٥ی٧ دواوادەیە بۆ رادەستكردنی ناوی كاندیدانی لیست و قەوارە سیاسییەكانی بەشدار بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، كە بڕیارە لە ٣٠ی٩ی ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت. خەسرۆ گۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لیستی ناوی كاندیدانیان ئامادەیە و گەر كۆمسیۆن وادەكە درێژ نەكاتەوە، هەر ئەمڕۆ ناوەكان رادەست دەكەن.
گۆران ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەوان وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان، لیستی ناوی كاندیدانیان، كە بریتین لە ١٠٠ كاندید، ئامادەیە و هیچ گرفتێكیان بۆ رادەسكردنی ناوەكانیان لە ئەمڕۆدا، كە دواوادەیە لە بەردەمدا نییە.
خێڵان بەختیار




