٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژانە ئاوی خاوێن بۆ گەڕەكە كەمئاوەكان دابین دەكرێت.. فێنككەرەوەیش درا بە ٢٠٠ خێزان

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان، بەشێك لە گەڕەكەكانی پارێزگای هەولێر تووشی كێشەی كەمئاوی بوونەتەوە و، لە راستای چارەكردنی ئەم كێشەیەدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاوی خاوێن بۆ بەشێك لە گەڕەكەكان دابین دەكات. هەروەها لەم وەرزەی گەرمایەیشدا، فێنككەرەوە بۆ ٢٠٠ خێزانی كەركووك دابین كرا.

لە درێژەی هاوكاریكردنی خێزانەكانی پارێزگای هەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگاكە، درێژەی دا بە هەڵمەتی دابەشكردنی ئاوی خاوێن بۆ گەڕەكە كەمئاوەكانی شاری هەولێر و، ئاوی خاوێن گەیەندرایە ٧٥ خێزان لە گەڕەكی هاوكاری.

ئەم پرۆژەیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە بەردەوام دەبێت و لە رێگای تەنكیی گواستنەوەی ئاواوەوە كۆڵان بە كۆڵان، ئاوی خاوێن دەگەیەنرێتە گەڕەكەكانی هاوكاری، فەرمانبەران، بیركۆت و پێنجی حەسارۆك.

لە لایەكی دیكەوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، چالاكییەك بە مەبەستی هاوكاریكردنی خێزانەكانی كەركووك لە هەولێر بەڕێوە دەبەن و بە هۆی بەردەوامی وەرزی گەرماوە، فێنككەرەوە پێشكەشی خێزانەكان دەكەن.

هه‌ر لە درێژەی پڕۆژە خێرخوازییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەرزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، فێنككەرەوە (موبەریدە) گەیەندرایە هیران ستی و لەوێدا پێشكەش بە ٢٠٠ خێزانی ئاوارەی كەركووك كرا، كە ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێن.

جێگای ئاماژەیە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەردەوام كۆمەك و هاوكاری دەگەیەنێتە كەسانی لێقەوماو و هەر لە سەرەتای ئاوارەبوونی بە هەزاران خەڵكی كەركووك و دەوروبەری، تیمەكانی دەزگا، جۆرەها پێداویستییان گەیاندە خەڵكەكە و لە رێگای میكانیزمێكەوە ناوی سەرجەم ئاوارەكان تۆمار كرا و لە رێگەی ئەو ئامارانەوە هاوكاریی زیاتر گەیەندرایە خەڵكەكە.

هەواڵی پەیوەندیدار