٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، بڕیاری كردنەوەی رێگای پردێ دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێكی حكوومەتی ھەرێم و حكوومەتی عێراق لە پردێ كۆ دەبنەوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی كردنەوەی رێگای ھەولێر بۆ كەركووك بكەن.

لە دوای ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، رێگای نێوان ھەولێر بۆ كەركووك داخراوە و، ھەرێمی كوردستانیش چەندین جار رێگاكەی كردووەتەوە، بەڵام حكوومەتی عێراق ھەر جارەو بە بیانوویەك رێگاكە ناكەنەوە.

تاھیر عەبدوڵڵا، جێگری پارێزگاری ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ھەردوو شاندی ھەرێم و بەغدا لە پردێ كۆ دەبنەوە و تاوتووی كردنەوەی رێگای ھەولێر بۆ كەركووك دەكەن، بۆ ئەوەی رێگاكە بكرێتەوە و ھاتوچۆ ئاسایی بكرێتەوە، ھەرێمی كوردستانیش ئامادەیی خۆی نیشان داوە بۆ كردنەوەی رێگاكە".

عەبدوڵڵا گوتیشی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، باس لەوە دەكرێت كە ھەرچی پێویستە بۆ كردنەوەی رێگاكە ئەنجام بدرێت و رێگاكە بكرێتەوە، ئەگەریش پێویستی بە چاككردنەوە ھەبێت، چاك دەكرێتەوە و ھەر كێشەیەك ھەبێت چارە دەكرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار