٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لاوانی سیاسیی جیھان ئیدانەی کارە تیرۆریستییەکەی هەولێر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- پاش ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی لە ڕێکەوتی ٢٣ی تەمووزی ٢٠١٨ بۆ سەر باڵەخانەی پارێزگای ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان ئەنجام درا، سەرکردایەتیی لاوانی سیاسیی جیھان بە پەیامێک ئیدانەی ئەوکارە تیرۆریستییەیان کرد و ئەمەش دەقەکەیەتی:

ھەواڵی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییەی ئەمڕۆی شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان جێگەی دڵگرانیی سەرجەم ئەندامانی ئێمە بوو، ھەولێر پایتەختێکی گرینگ و ئارامترین شارە لەسەر ئاستی ناوچەکە، ئێمە چەند جارێک سەردانی ئەو شارەمان کردووە و دەیان ھەڵوێستی مرۆڤانەمان تێدا بینیووە، بەتایبەتی لە کردنەوەی دەرگاکان بەسەر خەڵکانی بێتاوان و لێقەوماوانی جەنگ و شەڕکردن دژی تیرۆریستانی داعش. ھیواخوازین ئەمە دواناخۆشیی ھاووڵاتیانی ئەو شارە بێت و سەرکەوتن بە دوای خۆیدا بھێنێت.

سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی شەھیدانی ئەو ڕووداوە و ھیوای تەندروستییەکی باش بۆ سەرجەم بریندارانی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەخوازین.

 

سەرکردایەتیی لاوانی سیاسیی جیھان و ئەورووپا

 

هەواڵی پەیوەندیدار