ئه‌نجامی كۆتاییی پشكنینی خاوه‌نپێداویستیی تایبه‌ت ڕاگه‌یەندرا

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌نجامی كۆتاییی پشكنینی پزیشكیی كه‌مئه‌ندامان ڕاگه‌یەندرا و به پێی ئه‌نجامه‌كه‌ش له كۆی زیاتر له 103هه‌زار كه‌مئه‌ندام زیاتر له 81 هه‌زار كه‌س وه‌كو كه‌مئه‌ندامی ڕاسته‌قینه تۆمار كراون.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌كاله‌ت، ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید، ئه‌نجامی پشكنینی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تی ڕاگه‌یاند، كه له ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌رجه‌م خاوه‌ن پێداویستییە تایبه‌تەکان درانه لیژنه پزیشكییه‌كان به مه‌به‌ستی دیاریكردنی ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامییان و جیاكردنه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامه ڕاسته‌قینه‌كان .
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی لیژنه پزیشكییه‌كانی كرد، كه له ماوه‌ی ساڵێكدا توانییان كاره‌كان ئه‌نجام بده‌ن و سه‌رجه‌م زانیارییه‌كان بخه‌نه سیسته‌مێكی داتابهیسەوە به مه‌به‌ستی دستكهوتنی زانیاریی ورد له‌سه‌ر ژماره و جۆر و ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامان لە هه‌رێمی كوردستان.
به پێی ئه‌نجامه‌كانیش، له كۆی 103 هه‌زار و 623 كه‌مئه‌ندام كه له وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی تۆمار كرابوون، 96 هه‌زار و 713 كه‌مئه‌ندام پشكنینیان بۆ كراوه، له‌وانه 81 هه‌زار و 111 كه‌مئه‌ندام ده‌رچوونه و 15 هه‌زار و 602 كه‌سیش له پشكنین ده‌رنه‌چوونه و شه‌ش هه‌زار و 910 كه‌سیش هه‌ر نه‌چوونه بۆ پشكنین، به‌مه‌ش ئێستا 81 هه‌زار و 111 كه‌مئه‌ندامی ڕاسته‌قینه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه به‌شێك له‌وانه‌ی هیچ مووچه‌یان نییه 150 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن مووچهشن 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.
بڵند ئیبراهیم




