نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزانى فەره‌نسا و ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزانى فره‌نسا و ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه و شاندی میوان باسیان له ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خوارووی عێراق كرد و به پێویستییان زانی هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بخه‌نه گه‌ڕ، له‌مباره‌یه‌شه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بێت تا ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی هه‌ن، به زووترین كات چاره بكرێن.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/7/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێزان سیریل نان، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا و برۆنۆ ئۆبێرت، باڵیۆزی فره‌نسا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شاندی میوان باسیان له ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خوارووی عێراق كرد و به پێویستییان زانی هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بخه‌نه گه‌ڕ، له‌مباره‌یه‌شه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بێت تاكو ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی هه‌ن، به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی جیددی له‌گه‌ڵ به‌غدا و به‌شداریكردنێكی كاراى هه‌رێمى كوردستانى له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا نیشان دا.
سوپاسی فره‌نسا و ئه‌ڵمانیای كرد بۆ هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانیان له بواره‌كانی مرۆیی و سه‌ربازى بۆ هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا و هه‌روه‌ها بۆ بانگهێشتكردنى به‌ڕێزیان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ئه‌ڵمانیا و فەره‌نسا له ساڵی ڕابردوودا كه پشتگیرییه‌كى به‌هێزی مه‌عنه‌وه‌ی بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌كه‌دا كه هه‌ر یه‌كه له د. فوئاد حسین سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆمینیك ماس كونسولی گشتیی فره‌نسا و خاتوو هێلینا میركس، نوێنه‌ری كونسولخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوون، ڕه‌وشی ئه‌منیی ناوچه‌كه و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ش تاوتوێ كران.




