نوێ.. هێرشەکەی سەر باڵاخانەی پارێزگای هەولێر کۆتایی هات

هەولێر-KDP.info- بەگوتەی کەنعان خەیلانی، سێیەم چەکدارە هێرکارەکەی سەر باڵاخانەی پارێزگای هەولێر کوژران و هێزە ئەمنییەکانی هەرـی کوردستانیش کۆتاییان بە هێرشەکە هێنا.
سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، دوای ئەنجامدانی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر باڵاخانەی پاێزگای هەولێر و، پاش بەرەوڕووبوونەوەیەکی کەم، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە نێو باڵاخانەی پارێزگا و لە ئاکامدا سێ چەکدارە هێرشکارەکان کوژران.
خەیلانی هەروەها زانیاریی دا، کە هەر بە چوونە ژوورەوەی ئەو چەکدارانە کە هێشتا نەزانراوە چین و سەر بە چ گرووپ و تاقمێکن، هەروەها بۆ چ مەبەستێک ئەو هێرشەیان کردووەتە سەر پارێزگا، چایچیی پارێزگا بریندار بووە، کە دواتر بە هۆی سەختیی برینکەیەوە شەهید بوو، پۆلیسێکیش بریندار بووە.
ئەو دڵنیاییشی دا لە ئارامیی شاری هەولێر و گوتیشی، کە هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیی تەواودان و ئەو دۆخەی سەر باڵاخانەی پارێزگای هەولێریش کۆنترۆڵ کرایەوە.
قاید میرۆ




