دوو چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر باڵاخانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر

هه‌ولێر-KDP.info- دوو چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر باڵاخانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و به هۆی ته‌قه‌ی چه‌كداره‌كانیش پۆلیسێك برینداره.
تاهیر عه‌بدوڵڵا، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشەممە، دوو چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر باڵاخانه‌ی پارێزگا و به هۆی ته‌قه‌ی چه‌كداره‌كانیش پۆلیسێك، كه پاسه‌وانی باڵاخانه‌كه‌یه، بریندار بووه.
وەک تاهیر عەبدوڵڵا زانیاریی دا، هێشتا دیار نییە کە ئەو چەند چەکدارە، کە هەندێک بە دووان و هەندێکیش بە سێ باسیان دەکەن، لە چ ڕەگەزێکن و خەڵکی کوێن، هاوکات نەزانراوە چ مەبەستێک لە پشت ئەو هێرشەوەیە و لە پێناو چیدایە.
له ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان شوێنه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه و دۆخەکە لە کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکاندایە.




