٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمسیۆن ناو و ناونیشانی بنكەكانی تۆماری دەنگدەرانی لە هەرێم بڵاو كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێم، ناو و ناونیشانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی لە پارێزگاكانی ھەرێم بڵاو كردەوە.

٣٠ی ئەیلوولی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە ھەرێمی كوردستان دەكرێت، بۆ ئەم مەبەستەیش كۆمسیۆن ئامادەكاریی تەواوی كردووە بۆ ئەم پرۆسەیە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی سەركەوتوو بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێم، ناو و ناونانیشانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی لە ھەر چوار پارێزگاكەی ھەرێم بڵاو كردەوە و، داوای لە ھاووڵاتیانیش كردووە سەردانی بنكەكان بكەن بۆ دڵنیابوون لە ناوەكانیان، بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە مافی دەنگدان لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ٣٠ی ئەیلوول.

ناو و ناونیشانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە ھەر چوار پارێزگاكەی ھەرێم(ھەولێر، سلیمانی، دھۆك، ھەڵەبجە)، لەم لینکانەدا ببینە:

hawler

http://www.khec.krd/Details.aspx?jimare=402

 
slemani
 
Duhok
 
Halabja

 

ھەڵكەوت محەممەد

هەواڵی پەیوەندیدار