"له خورماتوو دوو پێشمەرگە ئەشکەنجە دراون"
__2018_07_21_h16m10s53__ER.jpg)
خورماتوو -KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای خورماتوو گوتی، له قه‌زای دووزخورماتوو هێزه عێراقییه‌كان له بازگه‌یه‌كی پشكنین دوو پێشمه‌رگه‌یان ده‌ستگیر كردووه و به هۆی ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی پێشمه‌رگه‌یان پێ بووه زۆریان سووكایه‌تی پێ كردوونه و دواتریش به‌توندی ئه‌شكه‌نجه‌یان داون.
له دوای نه‌مانی هێزی پێشمه‌رگه له خورماتوو هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وام پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به كورده‌كان ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ شه‌هید كردوون و به هه‌زاران خانووشیان ڕووخاندوونه و تا ئێستاش له‌و پێشێلكارییانه به‌رده‌وامن.
محه‌مه‌د فایق، به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای دوزخورماتوو، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوو پێشمه‌رگه‌ی هێزه‌كانی پشتیوانیی دوو كه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی كۆماریی دوزخورماتوون له كاتی سه‌ردانی هاورێیه‌كیان و دوای گه‌ڕانه‌وه له بازگه‌یه‌كی هێزه عێراقییه‌كان داوای ناسنامه‌یان له‌و دوو پێشمه‌رگه‌یە كردووه و كاتێك زانیویانه ناسنامه‌ی پێشمه‌رگایەتییان پێ بووه، ئه‌فسه‌ری بازگه‌كه سووكایه‌تیی پێ كردوونه و پێی گوتوون كه ئه‌مه ئاڵای میسره و ئاڵای كوردستان نییه و دواتر زۆر سووكایه‌تیان پێ كردوونه و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆریشیان داون و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیریشیان كردوون و دواتر ئازادیان كردوون."
محه‌مه‌د فایق گوتیشی: "هۆكاری سووكایه‌تیكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه پێشمه‌رگه بوون و هیچ هۆكاری دیكه‌ی نییه، بۆیه بڕیاره ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و هێزه عێراقییانه تۆمار بکەن."
بڵند ئیبراهیم




