"کردنەوەی پردی سێیەمی ئیبراهیم خەلیل جموجۆڵی بارزگانی زیاد دەکات"
__2018_07_21_h16m9s57__ER.jpg)
دهۆك-KDP.info- سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی دهۆك گوتی، پردی سێیه‌می خاڵی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل ته‌واو بووه و له چه‌ند ڕۆژی دابێدا ده‌كرێته‌وه، به‌مه‌ش جموجووڵی بازرگانی له نێوان هه‌رێم و توركیا زیاتر ده‌بێت، چونكه كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرده ئاسانكاریی زۆر بۆ بازرگانان و هاتوچۆی گه‌شتیاران ده‌كات.
له ساڵی 2014ـەوه بڕیاری كردنه‌وه‌ی پردی سێیه‌می خاڵی سنووریی ئیبراهیم خه‌ڵیل له قه‌زای زاخۆ دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئاسانكاری بۆ جموجووڵی بازرگانی و هاتوچۆی گه‌شتیاران، چونكه ته‌نیا دوو پرد هه‌یه و ئه‌مه‌ش وای كردووه كه قه‌ڵه‌باڵغیی زۆر دروست بكات، به‌ڵام به هۆی قه‌یرانی داراییەوە دروستكردنی پرده‌كه دوا كه‌وت و ئێستاش پرده‌كه ته‌واو بووه و ئاماده‌یه بۆ كردنه‌وه.
ئه‌یاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ژوری بازرگانیی پارێزگای دهۆك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پردی سێیه‌می خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیل دروست كراوه و ته‌واو بووه و ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته‌وه و بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی دابێدا ئه‌و پرده به ڕووی بازرگانان و هاتوچۆكه‌راندا بكرێته‌وه، كه به كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگایه ئاسانكاریی زۆر بۆ بازرگانان و گه‌شتیاران ده‌كرێت."
ئه‌یاد حه‌سه‌ن گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێگایه بكرێته‌وه ئه‌وكات جموجووڵی بازرگانی وهاتوچۆی گه‌شتیاران له نێوان توركیا وهه‌رێمی كوردستان زۆر زیاد ده‌بێت، چونكه قه‌ڵه‌باڵغی له‌و خاڵه سنووریه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل زۆر كه‌م ده‌بێتەوە."
سه‌رۆكی ژوری بازرگانیی پارێزگای دهۆك گوتیشی: "ڕۆژبه‌ڕۆژ جموجووڵی بازرگانی و هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل له وڵاتانەوە بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌زیادبووندایه، ئه‌مه‌ش له به‌رژوه‌ندیی ئابووریی هه‌رێمی كوردستانە، چونكه له ماوه‌ی ڕابردوودا به هۆی قه‌یرانی دارایییەوە كه‌می كردبوو".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی پردی سێیه‌م كراوه و بڕیاره له كۆتاییی ئه‌م مانگەدا ڕێگاكه بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئاسانكاریی زۆر بۆ بازرگانان و گه‌شتیاران."
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه، مه‌دینه شه‌رنخی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری پارێزگای زاخۆ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌و پرده بكرێته‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی جموجووڵی بارزگانی زیاد بێت و گه‌شتیارانیش به‌ئاسانی هاتوچۆ بكه‌ن، به‌مه‌ش ئاستی بازرگانی له نێوان هه‌رێم و توركیادا به‌رز ده‌بێته‌وه."
له‌باره‌ی چۆنییه‌تیی زیادبوونی جموجووڵی بارزگانییەوە، مه‌دینه شه‌رنخی ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "ئێستا به هۆی قه‌ڵه‌باڵغییەوە ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر ماوه‌یه‌كی زۆر له خاڵی سنووری ده‌میننه‌وه تاوه‌كو تێپه‌ڕ ده‌بن و بارهه‌ڵگر هه‌یه مانگێك ده‌مینێته‌وه، یاان 20 ڕۆژ، ئه‌مه وا ده‌كات جموجووڵی بارزگانی وه‌ك پێویست نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رگایه بكرێته‌وه ئه‌و كات بارهه‌ڵگره‌كان و خه‌ڵكیش به‌بێ سڕه‌گرتن هاتوچۆ ده‌كه‌ن و جموجووڵی بازرگانی و هاتوچۆی گه‌شتیاران زۆر زیاد ده‌بێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر زیادبوونی ئاستی بازرگانی و داهات زۆر له‌وه‌ی ئێستا زیاتر ده‌بێت."
ئێستا به هۆی زیادبوونی جموجووڵی بازرگانییەوە قه‌ڵه‌باڵغییه‌كی زۆر له‌سه‌ر خاڵی سنووریی ئیبراهیم خه‌ڵیل هه‌یه کردنەوەی پردی سێیەم وا دەکات کە رێگەی هاتوچۆ باشترببێ و جموجۆڵی بازگانی خێراتر ببێ.
بڵند ئیبراهیم




