ماموستایانی زانكۆ و چاودێرانی سیاسی:ڕه‌وشی عێراق به‌ره‌وخه‌راپتر ده‌ڕوات

له 10 ڕۆژی ڕابردوو له پارێزگای به‌سره خۆپێشاندان و ناڕه‌زاییه‌تی هاوڵاتییانی عێراق ده‌ستی پێكرد له ئێسته‌دا به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی عێراقی گرتووه‌ته‌وه،ماموستایانی زانكۆ و چاودێرانی سیاسی پێیان واییه حكومه‌تی ئێسته‌ی عێراق شكستی خواردووه،تادێت ڕه‌وشی عێراق به‌ره‌وخه‌راپتر ده‌ڕوات.
یاریده‌ده‌ری پڕۆفیسۆر دكتۆر كه‌یوان ئازاد نه‌قشبه‌ندی به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند:"عێراق ئه‌ووڵاته‌ییه كه‌مترین ئارامی و سه‌قامگیری به‌خۆییه‌وه بینیوه به‌رده‌وام له كێشه و ململانێ نێوخۆی و ده‌ره‌كیدابووه،له‌ساڵی 2003 پاش ڕوخانی سه‌ددام حوسێن له جێگه‌ی عێراق به‌ره‌و دیموكراسی بڕوات،به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌ووڵاته به‌ره‌و ململانێ مه‌زهه‌بی شیعه‌و سووننه ڕۆشت وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌ستیان له كاروباری نۆخۆی وه‌رداوه".
عێراق ململانێ هێزه‌كان تادێت توندترده‌بێته‌وه شه‌قامی عێراقی خرۆشاوه داوای پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن،سه‌دان هاوڵاتی له خۆپێشاندانه‌كاندا كوژراو برینداربوون،له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه جۆربه‌جۆره‌كانه‌وه،كه‌یوان ئازاد ده‌ڵێ:"كاتێك ده‌سه‌ڵات دارانی عێراق ناتوانن،ئاو كاره‌با و پاكردنه‌وه‌ی شار خزمه‌تگوزاری گشتی ئه‌منییه‌تی وڵات بۆ هاوڵاتییانیان دابینبكه‌ن ئیتر چۆن هاوڵاتییان لێیان قبوڵ ده‌كات،بۆییه من پێم واییه ڕه‌وشی ئێسته‌ی عێراق به‌ره‌و خه‌راپتر ده‌ڕوات،له‌لایه‌كی كه‌شه‌وه ململانێ ئه‌مریكا و ئێران زیاتر كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ره‌وشی عێراق مه‌ترسیدارییشه".

له مێژووی عێراق پڕییه‌تی له ئینقیلابی سه‌ربازی ئازاد گوتی:"مێژووی حكومڕانی عێراق پڕییه‌تی له ئینقیلابی سه‌ربازی بۆییه من دووریشی نابینم ئه‌م ڕه‌وشه ناهه‌مواره عێراقی گرتووه‌ته‌وه،كه جارێكی كه هێزهه‌بێت بیرله‌وه بكاته‌وه ئینقیلاب به‌سه‌ر حكومه‌تی ئێسته‌ی عێراق بكات،دۆخه‌كه مه‌ترسی داره".
بۆییه‌كه‌م جار پاش 2003 له‌نه‌جه‌ف خۆپێشاندانی ئاواگه‌وره ئه‌نجامده‌درێت هوتاف دژی حكومه‌ت و حیزبه‌كان و مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كان ده‌وترێته‌وه،ماجید خه‌لیل ماموستایی زانكۆ ده‌ڵێ:"پاش ڕوخاندنی ڕژێمی دیكتاتۆرییه‌تی عێراق بۆییه‌كه‌م جاره خۆپێشاندانی گه‌وره وا له عێراق و له پارێزگا شیعییه مه‌زهه‌بییه‌كانی عێراق ئه‌نجامده‌درێت له نه‌جه‌فه‌وه هوتاف دژی حكومه‌ت و حیزب و مه‌رجه‌عی شییعه له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه ده‌وترێته‌وه،ئه‌وه پێمانده‌ڵێ سه‌ربه‌ری حكومڕانی عێراق شكستی خواردووه"
ئه‌و ماموستاییه‌ی زانكۆییه ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات:"هاوڵاتییان بێزاربوون له وتاری مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی سه‌ركرده عێراقییه‌كان كه شكستیان هێناوه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات،بۆییه ئێسته هاوڵاتیان نان و ئاو كاره‌با و ده‌رمانییان ده‌وێت،هه‌لی كار نه‌وه‌كوم دروشم،له عێراق كێشه‌كان كه‌ڵه‌كه‌بوون،ئیدی هاوڵاتییان توانایی قبوڵ كردنی ئه‌و ڕه‌وشه‌ییان نه‌ماوه كه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵات داره‌كانه‌وه بۆیان ده‌خوڵقێت،ئێسته عێراق له حاوییه‌كی گه‌وره ده‌چێت،نه‌ك وڵات پێشم وانییه حكومه‌تی عێراق بتوانێت داواكانی هاوڵاتییان جێبه‌جێ بكات ڕه‌وشه‌كه به‌ره‌و خه‌راپتر ده‌ڕوات".
چاودێرانی سیاسی بڕواییان واییه حكومڕانی عێراق له ته‌واوی بواره‌كانی حكومڕانی شكستی خواردووه ناتواندرێت ژیانی شایسته و ئه‌منییه‌ته بۆ گه‌لی عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه،مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی ده‌ڵێ:"ناتوانین بڵێن له‌كام سكته‌ر حكومڕانی عێراق شكستی هێناوه،چونكه عێراق له ئاستی ده‌ره‌وه و پاراستنی سه‌ره‌وری خاك و خزمه‌ت گوزاری گشتی،شه‌فافییه‌ت شكستی هێناوه".

كه‌وڵۆسی هێمابۆئه‌وه‌ده‌كات:"ئارامی هاوڵاتییان به‌ده‌ست حكومڕانی عێراقه‌وه كۆتایی هاتووه،كه شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی عێراقی گرتووه‌ته‌وه سه‌روه‌تووسامانێكی زۆری عێراقییه‌كان له‌لاییه‌ن به‌رپرسانه‌وه به‌هه‌ده‌رده‌درێت له ژێرناوی جۆراوجۆردا،كه سه‌دان ملیۆن دۆلار بودجه‌ی عێراقه به‌ڵام هاوڵاتی ئاوی خواردنه‌وه و كاره‌بایی نییه نه‌خۆشخانه‌كان ده‌رمانیان تێدانییه".
سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات:"هێزه‌ئه‌منییه‌كان له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق خۆپێشانده‌رانیان كردووه‌ته ئامانج و كوژراو بریندارێكی زۆر هه‌ییه،تائێسته‌ش نه‌مان بینیوه دوونیایی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر داوای هاوڵاتیان بێته‌جواب داوای پاراستنی گیانی خۆپێشانده‌ران بكات له حكومه‌تی عێراق،له‌ئێسته‌دا ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی هێزه‌وه خۆپێشاندانه‌كان دابمركێننه‌وه كه به‌نجێكی كاتی ده‌بێت".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




