بۆ پاراستنی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تر، هاوپه‌یمانان داواكارییان له به‌غدا هه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و پێوه‌ندییه‌كنی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێ، چونكه هێشتا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراقدا داعش مه‌ترسییه و، بۆ تێكشاندنیشی پێویست به هه‌ماهه‌نگی و وجوودی پێشمه‌رگه هه‌یه. ده‌شڵێ، هاوپه‌یمانان ده‌ركیان به‌م ڕاستییه كردووه.
پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینیان لە چیای قەرەچووغ دژ بە چەکدارانی داعش دەستپێکرد ئۆپەراسیۆنەکە ئەمڕۆ 16\7\2018 دووشەممە دەستی پێکردووە و بە هه‌ماهه‌نگی هاوپەیمانان ئەنجام دراوه. ئۆپەراسیۆنەکە بە پاڵپشتیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان ئەنجام دراوه و تاوەکو ئێستا چەند بنکەیەکی داعش بۆردوومان کراون.
عه‌مید هه‌ژار عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و پێوه‌ندییه‌كنی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتیی دیموكراتیی كوردستان گوتی: "له‌سه‌ر پرسی هێرشه‌كه، بڕیاره به‌لاغێكی كۆتایی بڵاو بكرێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت پرۆسه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو كه له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان ئه‌نجامان دا.''
وه‌ك عه‌مید هه‌ژار عومه‌ر گوتی، ناوه‌ڕۆكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بریتی بوو له هێرشكردنه سه‌ر بنكه و مۆڵگه‌ی باره‌گاكانی داعش له چیاى قه‌ره‌چووغ؛ به‌ڵام جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی گشتی داعش هێشتا وه‌ك مه‌ترسی ماوه، به‌تایبه‌ت له حه‌ویجه و كه‌ركووك و خورماتوو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه.
عه‌مید هه‌ژار عومه‌ر هاوكات ئاشكرای كرد، كه هاوپه‌یمانان داواكارییه‌كیان داوه‌ته به‌غدا و تێیدا هاتووه، كه پێویسته هێزی پێشمه‌رگه و پۆلیسی (محه‌لی) به هاوبه‌شی، ناوچه جێناكۆكه‌كان و كه‌ركووك بپارێزن و، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه داواكاریی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌شه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه.
راژیار هه‌ورامی




