٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی مەڕاسیمێکی بۆ دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە ساز کرد

سەرچاوە: KDP.info

 

سلێمانی-KDP.info- ئه‌مڕۆ له‌ مەڕاسیمێكی تایبه‌تدا، به‌ ئاماده‌بوونی جه‌عفه‌ر ئیمێنکی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، عارف تەیفوور لە پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ دەستبەکار بوو.

 

لە دەستپێکدا جه‌عفه‌ر ئیمنیكی ڕایگه‌یاند: "به‌ ئیمزای جه‌نابی سه‌رۆكی بارزانی، به‌ڕێز كاك عارف ته‌یفوور كراوه‌ته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌".

 

شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی، کە سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی بوو لە سلێمانی و هەڵەبجە، له‌ وته‌یه‌كیدا به ‌هۆی كۆتاییی كاره‌كه‌یەوە وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێشكه‌شی كرد، ڕایگه‌یاند: "خۆشحاڵم كه‌ توانیومه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك برا و خوشک كار بكه‌ین له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، هه‌مییشه‌ گوتوومان پارتییه‌كانی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌ دوو جار پارتین، كه‌ هه‌میشه له‌ ژێر گوشاری تونددا بوون‌".

 

شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی گوتی: "پارتی له‌ سه‌روو 100000 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌، به‌ڵام زۆرینه‌ی زۆری ده‌نگه‌كانمان دزراوه‌، كار كرا بۆ لێدان له‌ پێگه‌ی پارتی به‌ڵام پارتی هه‌ر له‌گه‌شه‌دایه‌".

 

ئه‌دهه‌م بارزانی رایگەیاند: "له‌سه‌ر داوای خۆم سه‌رۆك بارزانی بڕیاری گۆڕینی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی داوه‌، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی سڵاو و ڕێزی هه‌یه‌ بۆ پارتییه‌كانی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌."

 

عارف ته‌یفوور لە مەڕاسیمەکەدا، کە وەک سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی لە سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌ دەستبەکار بوو، له‌ وته‌یه‌كیدا گوتی: "هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست داواتان لێ ده‌كه‌م هه‌موان كار بكه‌ین بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پارتی."

 

عارف ته‌یفوور گوتیشی: "سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م كه‌ هه‌میشه‌ پشتیوانمان بووه‌. داوا ده‌كه‌م ئه‌و پشتیوانییه‌ی سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی بکەینە سه‌رخستنی زیاتری پارتیمان. سوپاس بۆ كاك شێخ ئه‌دهه‌م كه‌ توانیوییه‌تی ده‌ورێكی باشی هه‌بێت له‌ سلێمانی سه‌ربا‌ری ئه‌و هه‌مو زه‌خته‌ی به ‌سه‌ر پارتییه‌كانەوە بووه‌ له ‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وە کە لێره‌ ده‌سه‌ڵاتدار بوون، خۆپێشاندان دژی پارتیمان كراوه‌، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین پارتی بگه‌یه‌نینه‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ مه‌به‌ستمانه‌".

 

هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی


 

هەواڵی پەیوەندیدار