٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عارف ڕوشدی: تا ئەنجامدانی كۆنگره‌ی 14‌ لە كوێ پێویست بكات، گۆڕانكاری دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

پیرمام-KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ماوەكانی رابردوودا گۆڕانكاری لە ژمارەیەك لق و ئۆرگانەكانیدا ئەنجام دا و، راوێژكاری مەكتەبی سیاسییش دەڵێ، گۆڕانكارییەكان بەردەوام دەبن و لەوانەیە ساڵی دابێت كۆنگرە ئەنجام بدەن.

عارفڕوشدی، راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "گۆڕانكاری، پرسێكی ئاساییە و بەپێی پێویست ناوە ناوە ئەنجام دەدرێت، ئەویش بۆ نوێكردنەوەی ئۆرگانە حزبییەكانە، ئەوەی تا ئێستا لەنێو پارتیدا رووی داوە، چەند گۆڕانكارییەك كراون لە گۆڕینی ژمارەیەك بەرپرس و لەمەودوایش لە ھەر شوێنێك پێویست بكات، گۆڕانكاری دەكرێت. ئێمە بەرەو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەچین، دوای ئەوەیش رۆژێك بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاری دەكرێت، لەبەر ئەوە گۆڕانكارییەكان جێگەی خۆیان دەگرن".

لەبارەی ھێنانەپێشەوەی كادیری نوێوە، راوێژكارەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت: "لە ھەر شوێنێك پێویست بكات گۆڕانكاری دەكرێت، پێمان وایە خەڵكی نوێ دانراوە، بۆ نموونە بەرپرسی لقەكانی ١٤ی مووسڵ و ٢١ی سلێمانی و ١١ی راپەڕین و ١٢ی ھەڵەبجە، ئەمانە ھەموو كادیری نوێن".

پەیوەست بە ئەنجامدانی كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان، عارف ڕوشدی روونی كردەوە: "زۆر شت پێویستە بكرێت، بەڵام كۆنگرەی داھاتووی پارتیمان بڕیار لەبارەیانەوە دەدات، كۆنگرە ھەموو كاتێك گۆڕانكاری لە ئۆرگانەكانی حزبدا دەكات و باڵاترین دەستەڵاتیشە لە حزبدا".

ڕوشدی، زیاتر لەبارەی ئەنجامدانی كۆنگرەوە دوا و گوتی: "ھێشتا كاتی بەستنی كۆنگرەی داھاتوو دیاری نەكراوە، بەڵام لە كاتێكی دیاریكراودا بڕیار لەسەر رۆژی ئەنجامدانی كۆنگرە دەدرێت، من خۆم پێشبینی دەكەم و نیەتێك ھەیە لە ساڵی دابێ كۆنگرەی پارتیمان بەڕێوە بچێت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار