٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ پەرلەمان کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info-  سبەینێ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ، کە لایەن لیژنەی کاتی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ئامادەکراوە، کۆدەبنەوە و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
 
لە راگەیەندراوێکیاندا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، هاتووە رۆژی سێ شەممە رێککەوتی ١٧ی٧ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەیڕەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
 
دەقی راگەیاندراوەکە:
 
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى        ژماره‌ (8)ى خولى به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10)ى به‌یانی رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 17/7/2018 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌:
 
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردنى (په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان) كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه‌، به‌پێى بڕیارى ژماره‌ (26)ى ساڵى 2014 و، بڕگه‌ى (8) له‌ مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو و، پاڵپشت به‌ مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو
 
خێڵان بەختیار
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار