٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دیالە و خانەقینیش ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی خۆپێشاندانی بەرفراوان كراوە

سەرچاوە: KDP.info
 
دیالە-KDP.info- به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ خانه‌قینه‌وه‌ ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه‌، ئامادەكاریی كراوه‌ بۆ ئەوەی خۆپێشاندانی بەرفراوان ئەنجام بدرێت، بەرپرسی لقی١٥ی پارتیش لە خانەقین ده‌ڵێ، خەڵكی دیالە و خانەقین نە خزمەتگوزارییان ھەیە و نە ئەمنییەت و ھەموو دەستەڵاتەكانیش لە دەست حكوومەتی عێراقدان.
 
تا دێت خۆپێشاندانەكان بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بۆ ھاووڵاتیان فراوانتر دەبن و، تاوەكو ئێستاش لە شەش پارێزگای عێراق خۆپێشاندان دەستی پێ كردووە و لە چەندین شوێنیش توندوتیژیی لێ كەوتووەتەوە و كوژراو و بریندار ھەبوونە، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "لە دیالە و خانەقینیش ھەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ ئەوەی خۆپێشاندان بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری و ئەمنییەت ئەنجام بدەن، چونكە خەڵكی خانەقین و دیالە، زۆر لە خەڵكی بەسرا بێزارترن".
 
هاوكات شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مستەفا بەرپرسی لقی١٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "لە دیالە وخانەقین نە ئاو، نە كارەبا و نە ھیچ خزمەتگوزارییەك بۆ ھاووڵاتیان دابین نەكراوە و، ھەموو دەستەڵاتەكانیش لە دەست حكوومەتی عێراقدان، سەرەڕای ئەوەش ئەمنییەتیش نییە".
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار