٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئۆپراسیۆنی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان به‌رده‌وامه‌ و زیانی زۆریش بە داعش گەیێندراوە

سەرچاوە: KDP.info

 

قەرەچوغ-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لەچیای قەرەچوغ گوتی، ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەش لەنێوان ھاوپەیمانان و ھێزی پێشمەرگە بۆ نەھێشتنی داعش لەچیای قەرەچوغ دەستی پێکردووە و ھێزی پێشمەرگەش پێشڕەوی باشی کردووە و زیانی زۆریش بەداعش گەیندراوە.

عەقید یادگار ئەحمەد، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەچیای قەرەچوغ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "لەبەیانی ئەمڕۆوە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەش لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان دەستی پێکردووە لەچیای قەرەچوغ بۆ نەھێشتنی داعش لەو ناوچەیە و شەڕبەردەوامە و ھێزی پێشمەرگەش پێشڕەوی باشی کردووە و زیانی زۆریشی لەدوژمن داوە."

عەقید یادگار گوتیشی، "داعشیش بەرگری دەکات و لەھەندێک شوێن تەقە دەکات، بەڵام ئەوان نەفەقی زۆریان لەناوچه‌یا لێداوە، بەڵام فرۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان بەچڕی بۆردوومانیان دەکەن و ئێمەش لەپێشرەوی کردن بەردەوامین و بەردەوامیش دەبین تاوەکو ناوچەکە بەتەواوی لەتیرۆرستانی داعش پاک دەکەینەوە."

ئەو فەرماندەی پێشمەرگە باسی لەوەشکرد، ھێزە عێراقیەکان لەگەڵ ئێمە بەشدار نین و ئێمە و ھاوپەیمانان پێکەوە ئۆپراسیۆنەکەمان ئەنجامداوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار